2

173 29 34
                                    

𝑷𝒐𝒗 𝒚𝒖𝒏𝒂

چاوەکانم کردەوە بەهۆی تیشکی خۆرە بەهێزەکە، ڕۆژێکی نوێ، سەیری تەنیشتم کرد ئەو لێرە نیە، وەک هەموو ڕۆژێک ڕۆشتووە بۆ کۆمپانیا، هەستامەوە و ڕۆشتمە گەرماو خۆم شۆرد و هاتمە دەرەوە.
جلێکم لەبەر کردوو قژم شانە کرد.

ڕۆشتمە خوارەوە خاتوو ئۆهـ [خزمەتکارە] خواردنی ئامادە کردبوو
خاتوو ئۆهـ: بەیانی باش کچم، ئەمڕۆ باشتری؟
پرسیاری کرد بە خەمخۆری

یونا:بەیانی تۆش باش خاتوو ئۆهـ بەڵێ ئەمڕۆ باشترم
وام وت و زەردەخەنەم بۆی کرد

ئەو بەڕاستی ئافرەتێکی زۆر زۆر میهرەبان و باشە لەگەڵم

دوای نان خواردن ڕۆشتمە باخچەنە سەیری گوڵەکانم ئەکردوو هەوای پاکم هەڵئەمژی و ئەمدایەوە

ئەتانەوێ چیرۆکی ژیانم بزانن؟؟
بۆچی لێرەم؟؟
یان من کێم؟؟؟
باشە کەواتە باسی ئەکەم

.
.
.
.

𖧷گەڕانەوەی کات𖧷
یونا 14 ساڵە

ئەمڕۆ هەموان لە ماڵی بەڕێز پارک دڵخۆشن بەیەکەوە نانی بەیانی ئەخۆن، ئەوان خێزانێکن پێک هاتوون لە سێ کەس، بچووک بەڵام خنجیلە، یونا دوو هەفتەی تر ئەبێتە 15 ساڵ، زۆر دڵخۆشە کە ڕۆژی لەدایک بونی نزیکە، بەپەرۆشە بزانێ ئەمساڵ دایک و باوکی چ سوپرایزێکیان هەیە بۆی، بەڵام!
خاتوو پارک هیچ هەست بە باشی ناکات بەردەوام ئەڵێ کە هەستێکی خراپی هەیەو شتێ ڕوئەدات بەڵام بەڕێز پارک وتی کە هیچ نیەو تەنها نیگەرانی کچەکەمانی کە گەورە بووە.

یونا برایەکی هەیە
بەڵێ
بەڵام ئەو لە دەرەوەی وڵاتە، یونا کەم کەم قسەی لەگەڵ ئەکات چونکە ئەو سەرقاڵی خوێندنی زانکۆیە، لە بەشی بازرگانی وە دەیەوێت دوای تەواو بونی لە زانکۆ لقێک بکاتەوە لە کۆمپانیاکەی باوکی لە ئەمریکا

ژیانی یونا هەر ئەو کاتە دەستی پێ کرد کە بووە 15 ساڵ ئیتر هەموو شتێک گۆڕا، یونا ڕۆژێک لە دوای قوتابخانە نەگەڕایەوە دایک و باوکی وتیان کە لەوانەیە لە لای هاوڕێکانی بێت یان هەر شتێک.
هەرگیز بیریان لەوە نەئەکردەوە کچەکەیان ڕفێندرا بێت.

.
.

[بەڕێز پارک و خاتوو پارک بەم
شێوەیە ئەنوسم خ پارک ب پارک]
(دایک و باوکی یونا)

خ پارک: چی ئەگەر ئەو وای کردبێت؟
وای وت کاتێ بە خراپی ئەگریا و سەیری ب پارکی کرد

ب پارک: نەخێر نابێت بۆچی وا بکات .....
وای وت بەڵام ڕاستەوخۆ بێدەنگ بوو

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now