10

146 22 46
                                    


𝑷𝒐𝒗 𝒀𝒖𝒏𝒂

لە هۆڵەکە لەسەر قەنەفەکان دانیشتبووم و بە تەلەفون قسەم ئەکرد لەگەڵ ئونی، ئەیەوێ بچینە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانی

یونا: ئونی تۆ خۆت ئەزانی ئوپا ڕێگام پێ نادات

سانا: یونا ئەتوانی پێی بڵێیت لەگەڵ من دێیت، وە بە شۆفێر دێیت و دەگەڕێیتەوە، کێشە نابێت، تکایە یونا بێ تۆ ناخۆش ئەبێت تکایەەەە"
لە کۆتایی ئەپاڕایەوە بە کیوتی

یونا: باشە پێی ئەڵێم بزانم ڕازی ئەبێت"
وتم و گازم لە لێوی خوارەوەم گرت

سانا: باشە چاوەڕێی وەڵامی تۆم


.
.
.
.
.
.
.

لەبەردەم ئاوێنەی ژوورەکەم وەستابووم و سەیری خۆم ئەکرد، ئمم جوان دەرئەکەوم، لەڕاستیدا زۆری ویست تا ئوپا ڕازی بکەم، زۆر پاڕامەوە،
لە کۆتایدا ڕازی بوو

جلەکەم:

چاوەکانم لەسەر ئاوێنەکە لابرد و جانتاکەم هەڵگرت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چاوەکانم لەسەر ئاوێنەکە لابرد و جانتاکەم هەڵگرت

؟؟؟: بۆ کوێ ئەڕۆیت لەنێو ئەم جلانە؟؟"
گوێم لە دەنگێکی گڕ و ترساک بوو لە پشت
خۆمەوە وای وت

ئەبێت کێ بێت جگە لە تای!!
ڕۆژێک ئەمکوژێت بەو دەرکەوتنە لەناکاوانەی

یونا: ئاا منت ترساند، بوەستە لەوەی لەناکاو دەربکەویت"

پاڵی دابۆوە بە دیوارەکەی پشتی، کاتێک وام وت نزیکتر بۆوە لێم و بە چاوە ترسناکەکانی لێمی ڕوانی، بەڕوونی دیار بوو توڕەیە، چاوی بە وردی گێڕا بە جەستەمدا

تای: وتم بۆ کوێ ئەڕۆیت؟؟"
دووبارە پرسیاری کرد بە تۆنێکی کەمێک
هێمن بەڵام هێشتا گڕ، هەوڵی ئەدا کۆنتڕۆڵی توڕەیەکەی بکات

یونا: ئمم ئەوا... من لەگەڵ ئونی ئەڕۆمە
دەرەوە بۆ ئەمشەو"
وتم و لە کۆتایی زەردەخەنەم کرد و ددانەکانم دەرکەوتن

تای: یونا شێتم ئەکەیت بۆ کوێ ئەڕۆیت لەنێو
ئەم جلە نەفرەتیانە"
توڕەیەکەی بە هاوار کردن دەربڕی، سوپاس بۆ خوا ئوپا لە ماڵ نییە ئەگەر نا بە دڵنیایەوە گوێی لەو هاوارەی ئەبوو

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now