9

147 17 22
                                    






𝑷𝒐𝒗 𝒀𝒖𝒏𝒂

لەسەر قەنەفە چەرمەکانی کۆمپانیا دانیشتبووم، ئەمڕۆ لەگەڵ ئوپا هاتمە کۆمپانیا، خۆی داوای کرد، ئەو ئێستا لە کۆبونەوەیە، پێم وابێت کۆبونەوەیەکی گرنگە

لەناکاو دەرگای ژوورەکە کرایەوە و ئوپای دەرخست، زۆر زۆر توڕە دیار بوو، یاا چی ڕوویداوە؟؟
کاتێک ڕۆشت وا نەبوو

یونا: ئوپا چی بووە؟؟
وتم کاتێک هەستامەوە

قژی بردە دواوە بە دەستەکانی و هەناسەی بە قورسی ئەدا لەبەر توڕەییە زۆرەکەی

جیمین: ئەو نەفرەتیە لێرەیە، چی
ئەکات لە کۆمپانیاکەم"
وتی کاتێک دەستەکانی خستە سەر کەمەری و بە توڕەیەوە لە منی ئەڕوانی

کێ؟؟ ئایە ئەو مەبەستی ....
نەخێر نەخێر تای چی بکات لێرە
نەخێر

جیمین: سانااااا
هاواری کرد

دەرگای ژوورەکە کرایەوە و ئونی هاتە ژوورەوە

سانا: بەڵێ بەڕێزم
وتی بە ترسەوە، ئێ بێگومان ئەترسێ، من ڕاچڵەکیم لەگەڵ ئەو هاوارەی ئینجا ئونی داماو

جیمین: بۆچی ئاگادارم ناکەیتەوە کە کۆبونەوەکان لەگەڵ کێن؟؟ بۆچی ئاگادار نیم؟؟
بە توڕەیەوە هەموو ئەوانەی وت

سانا: بەڕێزم لە ڕاستیدا وتم کە لەگەڵ هاوبەشەکەت کۆبونەوەت هەیە، بەڵام وردەکاریەکانم نەوت، پێم وابوو گرنگ نییە بەلاتەوە، ببورە"
وتی بە هێمنی لەگەڵ کەمێک لەرز لە کاتی قسەکردن

جیمین: کامە هاوبەش؟؟ من چەندین هاوبەشم هەیە پێویست بوو ئاگادارم بکەیتەوە، بڕۆ دەرەوە هەر ئێستا"
وتی و ڕۆشتە لای مێزەکەی و دانیشت
لەسەر کورسیەکەی

ئونی سەیری منی کرد، بە چاو پێم
وت هیچ نیە و ڕۆشت.

جیمین: بەنەفرەت بیت کیم تایهیۆنگ، من چۆن بیرم لەوە نەکردەوە کۆتایی بەم هاوبەشییە نەفرەتیە بهێنم؟؟ ئێستا پێویستە بۆ ماوەی ساڵێک کاری لەگەڵ بکەم، بەنەفرەت بیت"
بە توڕەیەوە هەموو ئەوانەی ئەوت لەگەڵ هاوار کردن

یونا: ئوپا ئارام بە تکایە"
وام ئەوت لە کاتێکدا خۆم پێویستم بە
ئارام بوونەوە هەبوو

واتا تای لێرەیە؟؟ ئەو لەگەڵ ئوپا کار ئەکات لێرە؟؟
ئای خوایە من دڵخۆشم یان گەمژەم؟؟

جیمین: یونا ئەو ئێستا لێرەیە لە ئەمریکا، پێویستە زۆر ئاگاداری خۆت بیت، دڵنیام هەر دەرفەتێکی بۆ ڕێک بکەوێت شتێک ئەکات"

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now