3

139 28 16
                                    


𝑷𝒐𝒗 𝑻𝒂𝒆𝒉𝒚𝒖𝒏𝒈

لە کۆمپانیا خەریکی کار کردن بووم، دوێنێ تەواوی کاتەکە لە کۆمپانیا بووم و شەو درەنگ گەڕامەوە، یونا وا خۆی دەرخست کە خەوتوو بەڵام زانیم کە وا نیە، ئێستاش خەریکم کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ ئەکەم بە هاوبەشی لەگەڵ جیمین، ئەو سەرۆکی کۆمپانیاکەیە و بازرگانێکی بەتوانایە.

لەناکاو لە درگای ژوورەکەم دراو بێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵامی من بێت هاتە ژوورەوە، بێگومان کێیە؟؟
جۆنگکووک

*جیۆن جۆنگکووک*

باشترین هاوڕێی تایهیۆنگە و لە منداڵیەوە پێکەوەن، کووک دوو ساڵ لە تای بچووکترە و لە کۆمپانیا لەگەڵی کار ئەکات وەک سکرتێر و وە کاری گرنگی کۆمپانیاش لە دوای تای بەدەست کووکی و هۆسۆکە.

من حەز بە سکرتێری کچ ناکەم، هەر خۆی هیچ کارمەندێکی کچ لە کۆمپانیاکەم کار ناکات.

تای: چی بووە کووکی؟؟

کووک: ئم.... هیچ ویستم سەردانت بکەم.
وای وت و بە کیوتی پێکەنی

چاوم لێی سوڕاند و سەرنجم گەرانەوە بۆ کارەکەم

کووک: تای براژن دێت بۆ ئاهەنگەکەی ئەمشەو؟؟

تای: نەخێر
بێ ئەوەی سەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەم
بەرز بکەمەوە وتم

کووک: ئێ بۆچی؟؟ ئەو داماوە هەمیشە لە ماڵەوەیە، وە دەرفەتێکی باشە تا وەک هاوسەرت......

کووک قسەکەی تەواو نەکرد لە درگا درا و وتم "وەرە"
هۆسۆک هاتە ژوورەوە

*جۆنگ هۆسۆک*

ئەویش هاوڕێی تایە و ئەوان پێشوتر هەرسێکیان لە یەک خانوو ئەژیان بەڵام دواتر تای خانووی تازەی کڕی بۆ خۆی و یونا، هۆسۆک دوو ساڵ لە تای گەورەترە
تای وەک برای گەورەی سەیری هۆسۆک ئەکات.

هۆسۆک: سڵاو تای

تای:سڵاو هیۆنگ بەخێر بێیت

هۆسۆک: سوپاس، پێم وابێت قسەکانم پێ بڕین.
وای وت کاتێ لە بەرامبەر کووک دانیشت و لە نزیک مێزەکەی من

کووک: هیۆنگ شتێکی پێ بڵێ ئەمەوێت براژن بێت بۆ ئاهەنگەکەی ئەمشەو بەڵام ڕازی نابێت.
وەک منداڵێک ناڕەزایی دەرئەبڕی

هۆسۆک: تای ئەوە شتێکی ئاساییە با یوناش بێت، هەم ئەویش کاتێکی خۆش بەسەر ئەبات و بۆ تۆش باشترە، ئەوە ئاهەنگێکی ئاسایی کۆمپانیاکانە.

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now