11

174 20 36
                                    




𝑃𝑜𝑣 𝑌𝑢𝑛𝑎

وەستابووم لە ناوەڕاستی ژوورەکە کاتێک خوارەوەی درێسەکەم گرتبوو بەتوندی، لەناکاو ئاوڕی دایەوە و سەیری کردم بەڵام شۆک بووم، چاوەکانی سوور بوو بەتەواوی و ڕەنگی پێستی سپی بوبو، هێندەی تر ترسام

نزیک ئەبۆوە لێم بەڵام وەک بڵێی من نەتوانم هەنگاوێک بنێم وەستابووم، هاتە بەرامبەرم و بە چاوە سورەکانی لەمنی ئەڕوانی، دەستی بەرزکردەوە و بەڕوخسارمیدا هێنا

یونا: تای بۆچی چاوەکانت سوور بون؟؟"
بەترسەوە پرسیارم لێی کرد

تای: زۆر شت هەیە پێویستە بیزانی شاژنەکەم"
وتی بە دەنگە گڕەکەی کە تەزووی بە گیانمدا ئەهێنا

بەتێنەگەیشتنەوە سەیرم ئەکرد، زەردەخەنەیەکی کرد و ددانەکانیم بینی، دووبارە شۆک بوم، دوو کەڵبەی بەهێزم بینی

یونا: تای ... ت تۆ ..."
نەمئەتوانی قسە بکەم لەبەر ترسە زۆرەکەم

تای: شاژنەکەم من مرۆڤ نیم"
وتی و منی خستە ئاڵۆزیەکی گەورەوە

یونا: واتا چ چۆن؟"
بەشۆکەوە وتم

دەستەکانی هێنایە پێشم بەمەبەستی گرتنی
تای: دەستم بگرە نیشانت دەدەم"
وتی و دووبارە زەردەخەنە و ددانەکانی دەرکەوتن

دوودڵ بووم بەڵام وام کرد دەستەکانیم گرت بە توندی

لە چرکەیەکدا هیچ شتێکی ژوورەکەم دیار نەما و ئێمە لە شوێنێکی تر بوین، ئێرە ژوورەکەی من نیە

ناا، ئێرە دارستانێکی زۆر گەورە و چڕ بوو، دارە بەرزە ترسناکەکان و دیمەنی دارستانە گەورەکە وای ئەکرد بلەرزی، ئەوە شوێنێکی ئاسایی نەبوو، تەواو جیاواز بوو

سەیری تایهیۆنگم کرد لە تەنیشتم، ئەو سەیری پێش خۆی ئەکرد

تای: شاژنەکەم ئەمە جیهانەکەی ئێمەیە، من خوێنمژم"
بە ئاسایی قسەی ئەکرد وەک بڵێی ئەو قسانەی ئەیکات بە ئاسانی باوەڕی پێ بکرێت

من لەسەر ئەفسانەکان زۆر شت ئەزانم، بەڵام وام ئەزانی تەنها خەیاڵە، بەڵام ئێستا ....!!

هیچم پێ نەئەوترا، سەیری هەمان ئەو شوێنەم کرد کە تای سەیری ئەکرد، شۆک بووم بە بینینی ئەو گورگە گەورەیە کە چەند مەترێک لێمانەوە دوور بوو

ڕاستەوخۆ بە هەردوو دەستم قۆڵی تایم گرت و بە ترسەوە سەیریم کرد

یونا: تای با ڕاکەین ئەو گورگە زۆر گەورەیە هەردووکمان ئەخوات"
گورگەکە بەڕاستی گەورە بوو وەک ئەوانە نەبوو کە پێشبینی بکەیت

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now