4

149 19 51
                                    


𝑷𝒐𝒗 𝒚𝒖𝒏𝒂

لە نێو ئۆتۆمبێلەکە بووین، بێدەنگی تاکە ئامراز بوو لە نێوانمان، تا لە ناکاو قسەی کرد

تای: بۆ ئەمشەو، بە هیچ شێوەیەک لێم دوور ناکەویتەوە

تەنها بە "ئم" ێکی بچووک لە نێو قوڕگم وەڵامم
دایەوە کە دڵنیا بوو بیستی.

تای: یونا بیر لە شتی گەمژانە نەکەیتەوە

نەمزانی مەبەستی تەواوەتی لەو قسەیە
چیە بۆیە هیچم نەووت.

.
.

گەیشتین و یەکەم هەنگاومان نایە نێو هۆڵە گەورەکە، خەڵکێکی ئێجگار زۆری لێ بوو، من زۆر دەمێکە نەهاتوومە دەرەوە، وەک بڵێی تازە لە زیندان ڕزگارم بوبێت تەنها سەیری دەورووبەرم ئەکرد، بەڵام وەستام کاتێک هەستم کرد وەک منداڵێکم.

تەواوی ئامادەبووان سەیری ئێمەیان ئەکرد، بێگومان چونکە تای بەناوبانگە زۆریش.

چوینە ئەو مێزەی بۆمان ئامادە کرابوو، تەواوی ڕێگاکە تای دەستی گرتبووم بە توندی.

هەر زوو جۆنگکووک ئوپا و هۆسۆک ئوپا هاتن، زۆر دڵخۆشم بە بینینیان، ئەوان هەمیشە من ئەخەنە پێکەنین و دڵخۆشم ئەکەن، ئەوان زوو زوو دێنە ماڵەوە بۆ لای من یان ئێواران لەگەڵ تایهیۆنگ ئەگەڕێنەوە و نان ئەخۆین پێکەوە.

هۆسۆک: سڵاو لە شازادەکەی ئەمشەو

کووک: یونااااااا سڵاو کیوتی

یونا: سڵاو لە ئێوەش ئوپاکانم، سوپاس.
بە شەرمەوە وتم

کووک: ئەو شەرمەت و ڕومەتە سورەکانت...
قسەکەی تەواو نەکرد بەهۆی تایهیۆنگەوە

تای: تەواو بەسیکەن
بە توڕەیی وتی

ئێستا ئەوە چی بوو؟؟ کێ چی کردووە؟؟
هەر خۆی هەمیشە وایە بۆیە گرنگیم نەیا

لەوکاتەیا چەند خاوەن کارێک هاتن و لەگەڵ تایهیۆنگ دەستیان کرد بە قسە کردن.

.
.
.
.

نازانم چەنێک کات تێپەڕ بووە، بەڵام بێزار بووم لە مانەوە بەو شێوەیە

لەناکاو کەسێک هات بۆ لای مێزەکەمان تەنها من و تایهیۆنگی لێ بوین، بە زەردەخەنەیەکی بە فیز هاتە لای من و تایهیۆنگ کە زیاتر سەرنجەکانی لەسەر من بوون.

.....: سڵاو بەڕێز تایهیۆنگ
وتی لەگەڵ زەردەخەنەیەکی بەفیز و
سەرنج دانی بۆ من

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now