7

121 22 15
                                    



𝑷𝒐𝒗 𝒀𝒖𝒏𝒂

تەواوی شەوەکەم لەگەڵ ئوپا زۆر نایاب بوو، شتی خۆشی بۆ کڕیم و ئەمخوارد، یاری زۆر خۆشمان تاقی کردەوە، تەواوی شەوەکە گەڕاین و سوڕاینەوە بە نێو شەقامەکانی ئەمریکا.

نایاب بوو

ئەتوانم بڵێم زۆر دەمێکە ئەوەندە دڵخۆش نەبووم

بەڵام، هەستێک وازم لێ ناهێنێت

.
.
.
.
.
.

گەڕاینەوە ماڵەوە دوای شەوێکی خۆش و ماندووبونێکی زۆر، ڕۆشتینە هۆڵەکە دانیشتین، لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتم و جەستەم حەساندەوە.

یونا: واهـ بەڕاستی نایاب بوو ئوپا

جیمین: دڵخۆشم بەدڵتبووە شازادەکەم

یونا: ئهم زۆر، دەی ئوپا من زۆر
ماندووم شەو شاد.
وتم بە ماندوویەتی

جیمین: باشە، شەو شاد گیانەکەم
بە زەردەخەنەیەکی گەرم لەسەر ڕوخساری وتی

.
.
.

گەرماوێکم کرد و جلی خەوتنم لەبەر کرد، ڕاستەوخۆ بۆ ناو جێگاکەم، چاوەکانم داخست، بەڵام ڕوخساری تای هاتە پێش چاوم.

ناتوانم بە هیچ شێوەیەک لە مێشک و خەیاڵم دەری بهێنم، وەک بڵێی چەقیبێت لە ناو خەیاڵەکانم.

شەوان ناتوانم بخەوم بەئاسودەیی، نامەوێت ئەوە بڵێم بەڵام، من ناتوانم بێ تای بە ئاسودەیی بخەوم، شەوان تا کاتژمێر 2 یان 3 خەوم لێ ناکەوێت

چاوەکانم بە توندی داخست و هەوڵم دا بخەوم

.
.
.
.

𝑷𝒐𝒗 𝑯𝒐𝒔𝒆𝒐𝒌

ئەم ڕۆژانە تای هیچ باش نییە، ناڕواتە کۆمپانیا تەواوی کارەکان من و جۆنگکووک بەڕێوەی ئەبەین و هەر ڕۆژەی یەکێکیمان ئەڕۆینە کۆمپانیا، ئەمڕۆ من لە ماڵ بووم، ئێستا ئێوارەیە و تای تەنها کەمیک نانی خواردووە و ئێستاش بەزۆر ئەمەوێ خواردن بخوات بەڵام تەنها لە ژوورەکەیەتی، سەرینەکەی یونا'ی لەباوەش گرتووە و هیچ ناڵێت، چاوەکانی بەهۆی زۆری گریانەوە سوور بونەتەوە

ئەو وەک برام وایە و نامەوێت بەوشێوەیە بیبینم.

ڕۆشتمە ژوورەکەی تای و لە تەنیشت بێدەکە دانیشتم

هۆسۆک: تای ناتەوێ بێیتە دەرەوە، کەمێک ئەچینە باخچەکە، چی ئەڵێیت؟؟

هیچی نەوت

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now