6

132 22 15
                                    

𝑷𝒐𝒗 𝑱𝒖𝒏𝒈𝒌𝒐𝒐𝒌

گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، کات درەنگ بوو، تەنها گڵۆپی چێشخانەکە هەڵکرابوو، ڕۆشتمە ژوورەکەی هیۆنگ و یونا، تا دڵنیا بم یونا باشە، درگاکەم بە هێواشی کردەوە و ڕۆشتمە ژوورەوە بەڵام یونا لەوێ نەبوو، تەنانەت لە گەرماوەکەش نەبوو!

ڕۆشتمە ژووری کارکردنی هیۆنگ، بەڵام نەبوو، ڕۆشتمە خوارەوە و هۆڵەکە چێشخانەکە تەواوی ماڵەکە گەڕام بەڵام نەبوو

کووک: یونااا یوناا لە کوێیت؟؟
ترس تەواوی گیانم گرتەوە

ڕۆشتمە دەرەوە بۆ لای پاسەوانەکان

پاسەوان: فەرموو بەڕێز جۆنگکووک چی بوە

کووک: یونا لەکوێیە؟ ئێوە ئەوتان بینیوە لێرە بڕوات؟

پاسەوان: نەخێر بەڕێزم، لە ڕاستیدا ئێمەش کەمێک ئەبێت گەڕاینەوە.

کووک: بۆچی ئێوە لێرە نەبوون؟؟
بەشۆکەوە پرسیارم کرد

پاسەوان: بەڵێ بەڕێزم، هەر خۆی تۆ پێت وتین بێین بۆ کۆمپانیا بۆیە ئێمەش هاتین، بەڵام وتیان کە هیچ شتێکی وا نیەو گەڕاینەوە

کووک: تۆ مەبەستت چیە،
من هیچم پێتان نەوتووە.
بەتوڕەییەوە وتم

پاسەوان: ب..بەڵام بەڕێز جۆنگکووک سەیرکە تۆ لەڕێگەی مۆبایلە تایبەتەکەی ژوورەکەت پێت وتین کە بێین، سەیرکە
وای وت لەگەڵ ترسە زۆرەکەی،
مۆبایلەکەی نیشان دام

بەڵێ ئەوە هەمان ڕەقەمی ئۆفیسەکەمە، بەڵام من کاری وام نەکردووە، سەیرم کرد ئەوکاتە نێردرا بوو کە من لە کۆمپانیا بووم بەڵام لە کۆبونەوەیەکی گرنگ بووم، بەڵام کێ وای کردووە

کووک: کاتێک گەڕانەوە هیچ کەسێکتان نەبینی؟؟

پاسەوان: نەخێر بەڕێزم
بە ترسەوە وتی

ڕۆشتمە ژوورەوە، ئێستا چی بکەم؟؟
بەدڵنیایەوە کەسێک یارمەتی یونای داوە تا بڕوات یان ڕفاندوویانە؟؟ چونکە ئەستەمە یونا بتوانێ لێرە بڕوات

مۆبایلەکەم لە گیرفانم دەرکردوو پەیوەندیم بە هۆسۆک هیۆنگەوە کرد و هەموو شتێکم بۆ باس کرد، وتی لە پێنج خولەک دێتە لام

ئەی خوایە چی بکەم ئەکەر هیۆنگ بەوە بزانێت شێت ئەبێت دڵنیام

بە پاسەوانەکانم وت بگەڕێن بەدوای یونا،
بەو هیوایەی بتوانم بیدۆزمەوە.

هێزم کۆکردەوە تا پەیوەندی بە هیۆنگەوە بکەم، پەیوەندی ئەڕۆشت و لەناکاو هەڵی گرت.

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now