5

135 21 13
                                    






𝑷𝒐𝒗 𝒀𝒖𝒏𝒂

ماوەی دوو ڕۆژە تای ڕۆشتووە، لە ڕاستیدا بەو شێوەیە نەبوو کە بیرم لێی ئەکردەوە، نامەوێ بڵێم بیری ئەکەم، بەڵام! یااا مێشکم بەردەوام بیری لێ ئەکاتەوە، تەنانەت شەوان ناتوانم بخەوم!!!!

ئایە من بەڕاستی بیری ئەکەم؟!
من ئالودەی ئەو بووم بێ ئەوەی
خۆم هەستی پێ بکەم؟!!

خۆم گۆڕی لە دوای گەرماوێکی درێژ و پڕ لە بیرکردنەوە.
هاتمە خوارەوە و ڕۆشتمە هۆڵەکە، لە درگا درا

کووک: من ئەیکەمەوە
بەڵێ کووکی ماوەی ئەم دوو ڕۆژە جێینەهێشتووم

ڕۆشتمە سەر قەنەفەکان دانیشتم بەڵام کووکی گەڕایەوە لەگەڵ کەسێک

کووک: فەرموو بەڕێز جیمین
ئاوڕمدایەوە بەشۆکەوە

جیمین؟؟
شۆک بووم....
هەستامەوە

جیمین: سوپاس، بەڕاستی نەمئەویست
بێزارت بکەم بەڕێز جۆنگکووک

کووک: نا تکایە ئەو جۆرە قسانە مەکە، من نەمئەتوانی بێمە کۆمپانیا بۆیە تۆم بانگ کردە ئێرە، من ئەبێ داوای لێبوردن بکەم.

جیمین: نا وا مەڵێ بەڕێز جۆنگکووک
هەرچۆنێک ئێوە ئاسودە بن.

من هێشتا بەشۆکەوە تەنها سەیری جیمینم ئەکرد

کووک: ئاهـ بیرم چوو ئێوە بەیەکتر بناسێنم، یونا ئەوە پارک جیمینە هاوبەشە نوێیەکەمان لە کۆمپانیا، بەڕێز جیمین ئەوەش یونایە هاوسەری تایهیۆنگ.
کووک ئێمەی بەیەک ناساند، بێئاگا لەوەی ئێمە یەکتر ئەناسین

جیمین: خۆشحاڵبووم خاتوو یونا
بەزەردەخەنەوە وتی و دەستی بۆ تەوقەکردن ڕاگرت

یونا: منیش
تەنها ئەوەندەم پێ وترا و تەوقەم لەگەڵی کردەوە

کووک: فەرموو دانیشە بەڕێز جیمین با
دەست بکەین بە کارەکان

هەرسێکمان دانیشتین، ئەوان دەستیان کرد بە کارکردن و منیش تەنها بەوشێوەیە وەستابووم وەک گەمژەکان، ویستم بڕۆم بەڵام کووکی پەیوەندی بۆ هات

کووک: ئا ببورە بەڕێز جیمین وەڵامیی دەدەمەوە و دەگەڕێمەوە

جیمین: بێگومان فەرموو

کووکی ڕۆشت و سەیری یەکترمان کرد، بەڵێ ئەوە براکەمە پارک جیمین

جیمین: یونا هاتووم لێرە ڕزگارت بکەم گیانەکەم، مەترسە هەموو شتێک باش ئەبێت، لەدەست ئەو گەمژەیە ڕزگارت ئەکەم، ئەو مۆبایلە بگرە و
ژمارەکەت بنوسە، پەیوەندیت پێوە ئەکەم.
ئەوەی وت و مۆبایلەکەی پێ دام و ڕاستەوخۆ گەڕایەوە جێی خۆی

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now