10.هاوسەرگیری ئەکەن

533 64 13
                                    

"سەختە ئەو یادگاریانەی بە دووکەس دروستکران یەک کەس یادی بکات"2021

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"سەختە ئەو یادگاریانەی بە دووکەس دروستکران یەک کەس یادی بکات"
2021.10.10

LYAN POV

دوێنی جۆنگکوک داوای لێکردم بچم لەگەڵی تا ئەڵقەیەک بۆ لیان هەڵبژێرین،وتی کە کەس نەهاتووە لەگەڵی و هەموان کاریان هەبووە و لەناچاری منی هەڵبژاردووە و منیش ڕازی بووم.

ماوەی سێ مانگ زۆر شت گۆڕا بەکورتی من ئێستا خەریکە ڕازی ئەبم کە جۆنگکوک کچێکی تری خۆشئەوێت و لەگەڵ ئەو ئەبێت من بەوە ڕازی بووم ئەڵام هێشتاش خۆشمئەوێت،خۆشەویستی بێ ویستی تۆ دێت.

جی یۆن پێی وتم کە واز بێنم بەس خۆ بە قسەی ئەو ناکەم،بێگومان ئەو جۆنگکوکی هەیە و گوێی بە هیچ شتێکی تر نادات،ئێمە زۆر قسە ناکەین پێکەوە بەڵام ئەوڕقی لە من نییە و منیش ڕق لێی نییە.

من تەنیا ئەمویست کەسێکی وەک و خۆم بێتە ناو ژیانمەوە.....
کەسێک کە لەیەکەم کێشە وازنەهێێت...
لەهەڵەکان ببورێت....
بەخێرای نەڕوات،هەمیشە بێتەوە...
بەقورسی هۆگرت ببێت،بەزەحمەت دڵت ئازار بدات....
کەمێک گرنگی پێدان لای ئەو ئیشێکی ڕۆژانە بێت...
کەسێکم ئەویست هەموو شتێکی ببەخشیایە لە پێناو دڵخۆشبونی ئەو کەسەی خۆشیئەوێت..
بەڵام تەنانەت کەسێکم نەدۆزیەوە وک و خۆم خۆشیبوێم...
ئەو کەسەی خۆشم ئەوێت بەچاوی هەموو شتێک سێرم ئەکات بێجگە لە خۆشەویستێک..
بەئازارە

لەگەڵ جۆنگکوک چوین تا ئەڵقە هەڵبژێرین داوای گرانبەهاترینی کرد هەمووی جوان بوو وە لەدەستی خۆشم تاقیم کردەوە لەو کاتەدا بیرمئەکردەوە چی ئەبوو ئەگەر من بومایە لە جیاتی جی یۆن.

دانەیەکی زۆر جوان و گرانبەهای هەڵبژارد وە منیش بەدڵم بوو.

بۆیە ئیمڕۆ داوای هاوسەرگیری لێ ئەکات.

جیمین و سۆنگهون و شوگا و تایهیۆنگ لەوێن و نازانم کێی تریشی لێیە بەڵام من ناڕۆم.

نامەوێت ئەو ئازارە ببینم کە ئەو کەسەی خۆشم ئەوێت داوای هاوسەرگیری لە کەسێکی تر بکات لە پێش چاوەکانم.

ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔Where stories live. Discover now