"یەکێک لە جوانترین درۆکانت"خۆشمەوێت"بوو"
2020.10.4LYAN POV
هەستام لەخەو سەرم ئازاری هەبوو،ئای من چیم لێهاتووە،سێری کاتژمێرەکەم کرد ئاای خوایە کاتژمێر 11 یە دواکەوتووم بەنەفرەت بی.
ویستم هەڵبستم سێری تێبینیەکم کرد کە لەسەر مێزەکەم داندرابوو.
" مێشکت بێنەوە سەر خۆی و نان بخۆ،کە باش بوویت وەرە بۆ سەرکار
jungkook
"بۆچی شتی وای نوسیوە دوێنی چی ڕویدا بۆچی هیچم بیر نییە؟ئای خوایە.
دوێنی دوای کار چوومە لای ڕوباری هان و جی یۆن و جەنگکوکم بینی و دواتر چووم خواردمەوە باشە دوای ئەوە چی ڕویدا؟ئاخ بیرم ناکەوێتە بابچم خۆم بشۆم.
خۆم شۆرد و قژم وشککردەوە مۆبایلەکەم ئیش پێکردوو چومە لیستی پەیوەندیەکان،وتف من دوێنی شەو بیست خولەک لەگەڵ جۆنگکوک باسی چیم کردووە؟ واتا ئەو منی هێناوەتە ماڵەوە دوای ئەوە.
بۆستە بۆستە من دوێنی پەیوەندیم بە جۆنگکوکەوە کرد و قسەم بە جی یۆن و خۆشی وت!!ئاای بۆ خاتری خوا بۆ هێندە گەمژەم چۆن ئەو قسە گەمژانانەم کردووە من فەوتام ناتوانم سێری ڕوخساری بکەمەوە ئااای خوایە.
ئێستا من بچم بۆ کار یان نا؟لەماڵەوە بم ئەمرم لەمەرەقدا و بڕۆم بۆ ڕێستورانت ئەمرم لە شەرمەزاریدا پێویستە چی بکەم؟.
بڕیاری کۆتایم دا و ئەڕۆم من ناتوانم لە ماراقدا بمێنمەوە،خۆم گۆڕی و چووم بۆ سەر کار.
تەکسیم گرت و ڕۆشتم.
گەیشتمە ڕێستورانتەکە جیمینم بینی لەژورەوە دیارە ئیمڕۆ کاری نییە.
"سڵاو لیان"جیمین بەدەنگێکی کەمێک بەرز وتی
"ئۆهـ سڵاو جیمینی چۆنی؟"
"من باشم چی دەربارەی تۆ؟"
"منیش باشم سوپاس"
ŞİMDİ OKUDUĞUN
ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔
Romantizmهــەمــوومــان پــێــویــستـمان بە هــیوایەکی ترە. چی دەربارەی هیوایەکی تر بۆ ژیانێکی نوێ؟