"بۆ تۆ وا خۆم پیشاندا کە باشم
لەکاتێکدا دڵم ئازاری هەبوو"
2021.10.22JI EON POV
تەلەفونم بۆ جۆنگکوک کرد و وتی کەمێکی تر دێت بۆ ئێرە زوو تەواو بووم بۆیە پەیوەندیم پێوە کرد.
هەتا جۆنگکوک هات لەگەڵ جەیهۆپ قسەمان کرد پااشان جۆنگکوک هات و سواری ئۆتۆمبێلەکەی بووم.
"سڵاو جۆنگکوک"
"چۆنی گیانەکەم"وتی کاتێک ماچی کردم
"باشم هیتر"
"کەواتە با بڕۆین لە ڕاستیدا ببورە کە بێ ئاگاداری تۆ بووم بەڵام شووقەیەک هەیە نزیک کارەکەی هەردوکمان ویستم سەرەتا بڕۆین سێری بکەین"
"بەڕاست؟منیش ئەوەم ئەویست با بڕۆین سێری بکەین"
"کەواتە زۆر باشە "
بەڕێکەوتین بەرەو شوێنەکەو زۆر خۆش بوو لە شوێنە خۆشەکانی سیئۆل بوو وە هەروەهاا نزیک بوو.
"با بچین سێری بکەین"جۆنگکوک وتی
"لە نهۆمی چەندە؟"
"لە نهۆمی 5ەمە"
"زۆرباشە با بڕۆین"
چوینە سەرەوە و پیاوێکیش لەگەڵمان هات تا پێمان نیشان بدات
دەرگاکەی بۆمان کردەوە و سێری ماڵەکەم کرد.
دوو ژوری نوستنی تیابو وەهەروەها هۆڵێکی گەورە و چێشتخانەیەک و بەڵەکۆنیش و ژورێکی تریشی هەبوو زۆر بەدڵم بوو هۆڵەکە پەنجەرەی زۆری تیابوو وە زۆر ڕوناک بوو و ئەتوانی شار ببینی و چێشتاخانەکەش نایاب بوو ماڵەکە زۆر خۆش ئەبێت ئەگەر کەلوپەلەی بۆ دابێنێن
"گیانکەم بەدڵتە؟" جۆنگکوک وتی
"زۆرم بەدڵە زۆر جوانە،چی دەربارەی تۆ؟"
"منیش زۆرم بەدڵە زۆر خۆشە"
دوای ئەوەی قسەمان لەگەڵ خاوەن شوێنەکە کرد ڕێکەوتین و ئێستا ماڵەکە ئەبێت بە هی ئێمە لەسەری مانگەوە.
KAMU SEDANG MEMBACA
ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔
Romansaهــەمــوومــان پــێــویــستـمان بە هــیوایەکی ترە. چی دەربارەی هیوایەکی تر بۆ ژیانێکی نوێ؟