"ئاساییە بگریت،گریان وەڵامێکی سروشتیە بۆ ئازار"
2021.12.5JI EUN POV
بەیانی کاژمێر ٨ لەخەو هەڵسام و هەموان لەسەر مێزی نانخواردن بوون بەڵام بێجگە لە جیمین و جۆنگکوک.
"بەیانی باش هاوڕێیان،چی دەربارەی جۆنگکوک و جیمین؟وادیارە جۆنگکوک ئیمشەو لەسەر جێگەکەشی نەخەوتووە"دانیشتم لەشوێنێکی بەتاڵ
"ئێمە تا درەنگ بە ئاکا بوین دوایش جیمین و جۆنگکۆک خەویان لێ کەوت و هەر لەهۆڵەکە خەوتن و هەتا ئێستاش خەوتوون"تایهیۆنگ وت
"بێگومان کاتێک یەک ئەگرن باشترین کار کە ئەیکەن خواردنەوە و نەخەوتنە"وتم لەکاتێکدا بەرە و هۆڵەکە چووم جۆنگکوک و جیمینم بەخەبەر هێنا.
دوای ماوەیەک ئەوانیش هاتن و پێکەوە نانی بەیانیمان خوارد.
دوای نانی بەیانی هەمومان خۆمان کۆکردەو و ماڵئاوایمان لەیەک کرد و ڕۆشتین.
لەگەڵ جۆنگکوک بەڕێکەوتین بۆ ماڵەکەمان.دوای گەیشتن بۆ ماڵەوە بڕیارم دا کەمێک پشوو بدەم و جۆنگکوک وتی کە کەمێک کاری هەیە و دوو کاتژمێری تر ئەگەرێتەوە.
وە دایکی جۆنگکوک وتی کە ئێوارە لەگەڵ دایک و باوکم دێن بۆیە ئەبێت بۆ ئێوارە خواردن ئامادە بکەم ئەمە یەکەم جارە خواردن ئەخۆن لەماڵەکەم.
end ji eon pov
LYAN POV
دوێنی لەماڵی دارستانەکە بووین جیمین منی بانگکرد لە ڕۆژی هاوسەریگریەکەوە بۆ یەکەم جار جۆنگکوکم بینی،بێگومان هەروەک خۆیەتی بەڵام دڵخۆشتر.
جی یۆن بەتەواو دڵخۆشی لەچاویدا بەدی ئەکرا.بەڵام لەناو چاوەکانی من تەنیا خەم هەیە.
ئیستاش لەماڵەوەم دوای قسەکردن لەگەڵ دایکم و لێپرسینەوەمی لێ کردم دەربارەی خەمبارم و ڕوخسارە زەردەکەم ئێستاش لەسەر سیسەمەکەم پاڵکەوتووم.
بڕیارم داوە وازم بێن لە ڕێستورانتەکە ئەویش دوای ئەوەی کە جۆنگکوک گەڕایەوە ئیستا پێویستی بەمن نابێت.
هەرچەندە ئەگەر ئەوە ڕوبدات ئەوە من هەموو ڕۆژێک جۆنگکوک نابینم.
بەڵام بیرمکردوەوە کە ئەوە باشترە،بەڵکو بتوانم لەبیری بکەم.
YOU ARE READING
ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔
Romanceهــەمــوومــان پــێــویــستـمان بە هــیوایەکی ترە. چی دەربارەی هیوایەکی تر بۆ ژیانێکی نوێ؟