"گرنگ نییە پێوەرە جیهانیەکان
کام پێوەرە دا ئەنێن بۆ 'پیاوی ڕاستەقینە'
لای خانمان کاتێک دەبیت بە پیاوی ڕاستەقینە،کە بە شاهێدی هەمووان دەیکەیت بە خانمی ماڵەکەت"
2021.11.13LYAN POV
چی ئەگەر خۆم ئەو کەسەبم کە لەسەرەتاوە هەڵەبووم؟
گەڕامەوە ماڵەوە و ئێستا ئەبێ خۆم ئامادە بکەم ئاهەنگەکە کاتژمێر 5ی ئێوارەیە.
من تەواوی کاتەکە کەسە هەڵەکەبووم کە کەسێکی هەڵەم خۆشویست.
بەڵام من ناڵێم جۆنگکوک کەسە هەڵەکەبوو نەخێر وانەبوو،بەڵکو کاتەکەی تەواو هەڵەبوو.
هەندێک کات کەسێکی ڕاستت خۆشئەوێت،بەڵام لەکاتێکی زۆر هەڵەدا.
ئەبێت من هەموو ئەو ڕوداوەنە ببینم بە چاوی خۆم ئیمڕۆ.
هاوسەرگیری ئەکات.......
پێم خۆشە و پێشم خۆش نییە،درۆ ناکەم حەزم ئەکرد لە جیاتی جی یۆن بوایە بەڵام نەبوو.
دونیا هەموو خەونێکە کەواتە پێویست نەبوو بەو شێوەیە بم و دڵم بشکێ.
ژیانم ڕوناک بۆوە بە هاتنی جۆنگکوک سەرەتا بەڵام ئێستا تەنیا ئازارە کاتێک زانیم کەسێکی تری خۆشئەوێت و تا ئێستاش ئازار ئەچێژم.
من نەچووم بۆ لای جی یۆن بۆ هۆڵەکە چونکە ئەترسام حاڵم باش نەبێت بۆیە کاتژمێر 2 بوو خۆم گۆڕی و مەیکئەپێکی جوانم کرد و قژم بەسەر شانەکانمدا هێنایە خوارەوە و عەزیەکەم لەبەرمدا زۆر جوان دەرکەوتبوو.
کاتمژمێر 4 بوو کاتێک تەواو بووم بۆیە ئەچمە هۆڵی ئاهەنگەکە جیمینیش پێ وتم کە وتویانە لیان بۆ لێرە نیە بۆیە ئێستا ئەچم.
STAI LEGGENDO
ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔
Storie d'amoreهــەمــوومــان پــێــویــستـمان بە هــیوایەکی ترە. چی دەربارەی هیوایەکی تر بۆ ژیانێکی نوێ؟