"رۆژێک دێت
دڵخۆش دەبیت وەک ئەوەی هەرگیز
رۆژێک هەڵگری ئازار نە بوبیت"
2022.1.21jungkook pov
لە ژورەکەمان دڵم زۆر توند بوو بۆیە چومە باڵکۆنەکە بە هێمنی سەیری دەرەوەم ئەکرد بە
روکەشێکی هێمن و ناخێکی پر لە ئازار،رووکەشی کەسەکان هەمیشە وەک ماسێک وایە کە ئەتوانێت هەموو خەمەکانی لە پشت بشارێتەوە تەنها بە زەردەخەنەیەکی درۆ!
من ئێستا توانای ئەوەم نییە ئازارەکانم بشارمەوە ئەگەر کەسێک بمبینێت ئەزانێت چەن شکاوم چەن خەمم هەیە،
بۆ ئەبێ ژیان هێندە قورس بێت؟
لە کاتێکدا ئەوەی من ئەمەوێ تەنیا کەمێک دڵخۆشیە!ماوەیەک لەوێ ما مەوە هەستم بە تونیەتی ئەکرد بۆیە ویستم بچم بۆ چێشتخانە هەرچەنە نەمئەویست دوبارە جی یۆن ببینم و شەری لەگەڵ بکەمەوە
بەڵام کاتێک لە ژورەکە هاتمە دەرەوە بینیم جی یۆن لە زەوییەکە کەوتووە سەرەتا ویستم گرنگی پێنەدەم و برۆم بەڵام ترسام شتێکی لێهاتبێت بۆیە بە هێواشی بەرەوە لای رۆشتم
هەرچەند لێی تورەبم هێشتا ناتوانم گرنگی پێنەدەم هێشتا ناتوانم بیری لێنەکەمەوە هەمیشە کاریگەری لەسەرم هەیە جگە لەوە ئەو دوگیانە نامەوێت شتێکی خراپی بەسەر بێت
چومە پێشی بە هێواشی ناویم هێنا
"جی یۆن..هێی یۆن هەستە" پێم سەیر بو بۆچی بەم شێوەیەیە
بەتەواوی شلەژام هیچ دەنگێکی نییە لێدانی دڵم خێرا بوو سەریم کردە سەر قاچەکانم"جی یۆن"دوبارە ناویم هێنا بە هێواشی ئەم کێشا بە رومەتیا بەڵام کاردانەوەی نەبوو بۆیە
بە خێرای لە باوشم کردو بردمە نێو ئۆتۆمبێلەکە لە بەشی دواوەی دامنا دەستم کرد بە شوفێری جار جار سەیریم ئەکرد بە نیگەرانی سەرارای ئەوەی بە رادەی دۆزەخ لێی تورەم
بۆچی؟بۆچی هەمیشە وام لێئەکەیت هەموو هەستێکم بەرامبەرت هەبێت؟!
گرنگ نییە قسە بکەین یان نا، ئەو شوێنەی کە دڵم پێم بەخشیوە هەمیشە وەک خۆی ئەمێنێتەوە!
YOU ARE READING
ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔
Romanceهــەمــوومــان پــێــویــستـمان بە هــیوایەکی ترە. چی دەربارەی هیوایەکی تر بۆ ژیانێکی نوێ؟