28.دوای پێنج ساڵ!

617 71 54
                                    




¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.


"خۆشمئەوێیت!"
2022.3.11


دوای پێنج ساڵ...

ماوەی پێنج ساڵ زۆر شتی گۆڕی،بۆنمونە من شەش ساڵە لە ئەو دورم،شەش ساڵە تەنیا بەهیوام لە خەونەکانیشمدا بیبینم،شەش ساڵە من وەکو ڕابردوو دڵخۆش نیم...

شوگا و می یۆنگ کوڕێکی چوار ساڵەیان هەیە و جیمینیش دوانەیەکی کچ و کوڕی هەیە کە تەمەنیان دوو ساڵە.

جەیهۆپ دوو ساڵە هاوسەریگیری کردووە و هاوسەرەکەی دوگیانە.

تایهیۆنگ لەگەڵ جی ئان هاوسەرگیری کرد ماوەی سێ ساڵە.

سۆنگهون لەئەمەریکایە و دوو ساڵە لێمان دورە،زۆر خەمبار بووم،بەڵام هیتر منیش ڕاهاتووم لە دورکەوتنەوەی مرۆڤەکان!.

لیان هێشتا هاوسەرگیری نەکردووە و خۆشەویستیشی نییە،لەبەرئەوەی هێشتا منی خۆشئەوێت.

دایکم و سۆنگهون هەوڵیان لەگەڵ داوم کەهاوسەرگیری بکەمەوە بێگومان ئەوان ئەیانەوێت لەگەڵ لیان هاوسەرگیری بکەم.

بەڵێ دونیا کۆتای نایات ئەزانم من ئەژیم هێشتا دوای مردنی یۆن ئەژیم بەڵام دڵخۆشیکانم کەمی کردووە،ئەزانم ئەگەر ئەو ببێت بە هاوسەرم وەکو یۆن خۆشمناوێت،ڕەنگە خۆشەویستی زۆری پێنەدەم،زۆر گرنگی پێنەدەم چونکە لەوانەیە خۆشی ئەوە بزانێت کە جێگای یۆن ناگرێتەوە،وە من خۆم بە شایەنی نازانم،ئەبێ کەسێک بێتە ژیانیەوە کە بەتەواوی خۆشی بوێت،من هێشتاش هەستم بە خۆشەویستی خۆم بۆ ئەو نەکردووە بەڵام هەست بە هی ئەو ئەکەم.

ئێستاش کاتژمێر ١٠ی شەوە و هەموان لەماڵی جیمینین ماوەیەکی زۆر کۆنەبوینەتەوە.

"جۆنگیۆن وەرە بزانم خەریکی چی بوون؟"

جۆنگیۆن گەورەبووە و بووە بە کچێکی جوانی شەش ساڵ.

ڕوخساری لەدایکی ئەچێت بێجگە لە هەندێک شتی بچوکی ڕوخساری کە بە من ئەچێت،بەڵام بە پێچەوانەوە ڕەفتاری زیاتر لەمن ئەچێت.

جۆنگیۆن وای کردووە کە خەمەکانم لەبیری بکەم،لەگەڵ ئەو دڵخۆشم و هەمیشە وا ئەکات کە زەردەخەنە بکەم، ناتوانم هەرگیز بیر بکەمەوە ڕۆژێک لەو دور بم،سێری ئەو کرد کاتێک یەکەم وشەی وت کاتێک هەنگاوە ناڕێکەکانی نا و کاتێک گریا و پێکەنی!هیتر چۆن بتوانم لە دوری ئەوبم؟

ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora