11.ژیان!!

475 60 16
                                    

" ژیان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

" ژیان.. هەمیشە بەو جۆرە نابێت کە ئێمە دەمانەوێت"
2021.10.16

soonghoon pov

ئەم ماوەیە شتەکان زۆر باشن ئەتوانم بلێم من ئێستا زۆر دڵخۆشم، هەرگیز لەو بروایەدا نەبووم کە من چاک ببمەوە و بتوانم بە بێ ئەوەی بتڵی ئۆکسجینەکەم پێ بێت بچمە دەرەوە ..!

هەمیشە بروام وا بوو کەمن هەرگیز چاک نابمەوە و لە کۆتاییا ئەمرم بەڵام هیچ شتێک وانەبوو لەدوای هەموو ئەمانە بۆم دەرکەوت کە نابێت هەرگیز بێ هیوا بیت تەنانەت لە خراپترین کا تەکانی ژیانت هەرگیز بێ هیوامەبە هەمیشە بروات وابێت کە لە کۆتاییدا شتەکان باشەبن و ئەرێنی بە،

من و یۆنگ هی ئێستا خۆشەویستین من ئەوم زۆر خۆشئەویت ئێمە بریارمانداوە پێکەوە زانکۆ تەواو کەین پاشان هاوسەرگیری بکەین

ئەمرۆ ئەچین بۆ ماڵی جی یۆن نونا بێگومان هیۆنگ ئێستا زۆردڵخۆشە ئەو ماوەیەکی زۆر زۆرە چاوەرێی ئەم کاتە ئەکات ئەوان سەرەرای ئەو هەموو شتەی بەسەریان هات هێشتا پێکەوەن و وازیان نەهێنا بێگومان ئەمەش لەبەر خۆشەویستییە بێ سنورەکەیان بوو بۆ یەک.

ویستم ئەمرۆ پێش ئەوەی بچینە ماڵێ نونا بچم بۆ لای یۆنگ هی بەڵام جیمین هیۆنگ ئەوان هاتن بۆیە بریارمدا کە بەیانی بچم بۆلای..

LYAN pov

بەیانی کاتێک لەخەو هەڵسام کاتژمێر 9 بوو لەراستییا ئەمرۆ ناچمە سەرکار نەک من بەڵکو هیچ کام لە کورەکان ناچن چونکە ئەمرۆ جۆنگکوک لەگەڵ خێزانەکەیدا ئەچنە ماڵی جی یۆن ئەڵقە ئەگۆرنەوە،

من بریارمدا کەمێک کار لەسەر موزیک بکەم و پاشان ئەچمە لای میسو ماوەیەکە نەچومەتە لای ئەو بە جەیک وت دوگیانە بێگومان ئێستا سکی کەمێک بەرز بۆتەوە میسوو جەیک زۆر دڵخۆشن ،

دوای ئەوەی نانی بەیانیم خوارد خۆمئامادەکردو بەرێکەوتم بۆ لای میسو


لە زەنگەکەم دا دوای کەمێک جەیک کردییەوە سڵاومان لەیەک کردو چوینە ژوورەوە

"ئۆو لیان تۆ هاتی" وای وت و هەڵسایەوە تا لەباوەشم بگرێت

"بەڵێێ" منیش بەتونی لە باوەشمکرد

ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔Where stories live. Discover now