Pt4

883 93 232
                                    

ڤۆتـ💖

کۆمێنتـ💛

فۆڵۆ❤

تکایە ڕێز لە ماندوبوونم بگرن🥺وەهاوادارم چیڕۆکەکەتان بەدڵ بێت👌🏻☺️

بەهیوای خوێندنەوە یەکی خۆش👍🏿😻

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

〔Yeonsoo,Pov〕

"یۆنسوو؟"
تای وتی هێشتا هەر وەک خۆی وەستاوە

"بــ... بەڵێ"
وتم نازانم بۆچی وا شەرم دەکەم

"دەتوانی لەگەڵ من..."

"لەگەڵ تۆ چیی تای؟؟"
پرسیم

"ئێێ یانی دەتوانیت بێن بۆ ماڵی من گەر داوەتان کەم؟"
تای بە شڵەژانەوە وتی

"بەڵێ بەڵام بۆچی ئەو پرسیارەت کرە؟؟!"
بە سەرسوڕمانەوە پرسیم چونکە تای وەڵامی پرسیارەکەی دەزانی

"هەروا دەی بابڕۆین ئێستا چاوەڕێمان دەکەن"
تای وتی بەخێرایی ڕۆشت

دواتر گەشتینه ئەوێ هەمووان قسەی خۆشمان دەکرد کای و جیمین باسی لەندەنیان بۆ دەکردین ناوە ناوە سەیری تایم دەکرد تای هەر سەیری دەکردم بەڵام کاتێک من سەیرم دەکرد ئەو چاوی لادەدا بەڵام دواتر تای قسەی کرد

"ئێـێـێ هاوڕێیان دەمەوێ هەمووتان سبەی ئێوارە بێن بۆلای من داوەت بن گەر ئاساییه؟؟"
تای وتی

"باشه بیرۆکەیەکی باشە"
هۆپی وتی

"ببوورە تای من نایەم خۆت دەزانی بەیانی دایکم دەبەم بۆ نەخۆشخانە بۆیە ئێوە خۆشی لە شەوەکەتان وەرگرن"
کووک وتی

"ئۆو ببوورە کووک بەڕاستی من بیرم چوو بەیانی پورێ دەبەیت بۆ نەخۆشخانە"
تای وتی بەغەمباریەوە

"کێشە نییه تای ئێوە خۆشی ببینن"
کووک وتی بە زەردەخەنەوە

"یاا نەخێر چۆن دەبێ ئێمە بەبێ کووک بچین بۆ ماڵی تای ئەگەر نا تای دوو بەیانی دێین بۆ ماڵەکەی تۆ هەم دوو بەیانی پشووە چونکه ئێمە بەیانی کاتژمێر حەوت دەگەڕێینەوە ماڵەوە تا دێین بۆ ماڵەکەی تۆ درەنگ دەبێت ئەی وانییە بۆیە با بۆ ڕۆژی پشووەکه بێت خۆشترە هەم لە ڕۆژی پشوو کەسمان نازانین چی بکەین ئەی وانییە؟؟"
میۆنگ هی وتی و بەزەردەخەوە سەیری کووکی کرد

"باشە با بەدڵی میمۆ بێت"
تای وتی

" ناوی میۆنگ هیە نەک میمۆ بۆیە بەو ناوە بانگی مەکه"
کای وتی

یـەڪەم نیگـا⍨♡Where stories live. Discover now