Pt.16

493 80 171
                                    

با سەما بکەین وەک ئەوەی کەس
ئێمە نەبینێت،وەک ئەوەی تۆ دوا
پیاو بیت✨💙

:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:/:

"NO POV"

دوای ئەوەی میۆنگھی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی بە کەمێک ترسەوە ڕۆشت بۆ لای دەرگاکە لە دەرگاکەی دا دەرگاکە کرایەوە کەسە تووڕەکە وەستابوو بە نیگای بکوژانە سەیری میۆنگھی دەکرد ئەو کەسە لە جیمین زیاتر کەسیتر نەبوو


"ئـ ئـۆ پـ پـا نەخەوتووی؟"
میۆنگھی وتی بە شڵەژانەوە

"گەر خەوتبام کێ دەرگای لێ دەکردیەوە؟"
وتی بە تووڕەیی و برۆیەکی برز کردەوە

"ئـ ئـ ئــێ ئەوا چوزانم دەی کەواتە ڕێگە بـ بدە بێمە ژوورەوە کات درەنگە با بـ بــ بخەوین هەر خۆی بەیانی زوو هەڵدەستی"
میۆنگھی وتی بە شڵەژانەوە سەیری هەموو شوێنێکی دەکرد جگە لە برا تووڕەکەی کە خوێنی دەکوڵێت

بیر لەوە دەکاتە ئاخۆ خوشکەکەی لەگەڵ کێ بوو یان بەتەنیا بوو

ئەگەی لەگەڵ هەر کەسێک بووبێ کێ بووە

گەر بە تەنیا بووبێ بۆچی بەتەنیا بووە

"دەزانی کاتژمێر چەندە؟"
جیمین وتی

"ئێ ئێ ئەوە ئـ..."
ویستی قسە بکات

"دەزانی لە کەیەوە ڕۆشتیە دەرەوە لە ماڵەوە؟.... باشە وتم کێشە نییە ڕۆشتیە دەرەوە...بەڵام لەگەڵ کێ بووی بەم کاتە؟!...ئەگەی بەتەنیاش بووی بۆچی؟
بۆچی میۆنگھی شتەکان لە من دەشاریتەوە؟...دەزانی چەند ترسام"
جیمین وتی بە هاوار و تووڕەیی

میۆنگھی هیچی نەدەکرد تەنها ئەوە نەبێ سەیری قاچەکانی بکات جیمین بیری چوو کە هێشتا لەبەر دەرگان بەڵام لە ناکاو پیرە پیاوێک قسەی کرد

"کوڕم بۆچی شەڕ دەکەن..... هەمووکات هاوار کردن کێشەکان چارەسەر ناکات
بۆیە بڕۆنە ژوورەوە...وەک دوو مرۆڤی پێگەیشتوو قسەی خۆتان بکەن...ڕێگە مەدەم خەڵک بە کێشەی نێوانتان بزانێت....چونکە خەڵک ڕێگە نادۆزێتەوە بۆ ئاشتبوونەوەتان...بەڵکو ڕێگە دەدۆزێتە تا زیاتر لێکتان بکات"
پیره پیاوەکە وتی بە زەردەخەنەوە

"ببوورە مامە کەمێک تووڕەبووم ئاگاداری هیچ شتێک نەبووم وە ببوورە بۆ بێزار کردنت"
جیمین وتی بە زەردەخەنەوە

"کێشە نیە کوڕم دەی ئەو کچە ببە ژوورەوە خۆی کەشەکە ساردە"
پیرە پیاوەکە وتی
جیمینیش سەری جوڵاند

پیرە پیاوەکە ئەوانی جێ هێشت
تەواوی ئەوکاتەی کە پیرە پیاوەکەو جیمین قسەیان دەکرد میۆنگھی سەیری قاچەکانی دەکرد بە هێواشی فرمێسکی دەڕشت

یـەڪەم نیگـا⍨♡Where stories live. Discover now