Pt.14

564 83 133
                                    

من لە خۆشەویستیدام لەگەڵ دەنگت
من لە خۆشەویستیدام لەگەڵ ڕوخسارت
من لە خۆشەویستیدام لەگەڵ هەناسەت
من لە خۆشەویستیدام لەگەڵ پێکەنینت
من لە خۆشەویستیدام لەگەڵ چاوەکانت
من عاشقی تۆم🥺💙

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-

ئێستا هەمووان لەلای میۆنگھی و جیمین و یۆنسوون هێشتا بابەتەکەی کە بایانی لەگەڵ بەڕێوبەر چی ڕوویدا باس نەکردووە تەنها وتیان بۆیە درەنگ کەوتن چونکە کای نەخۆشبوو و پێداگری دەکرد بێت بۆ کۆلێژ ئەوانیش تا ڕازیان کرد ئاگاداری کات نەبوون

هەمووان پێیان ناخۆشبوو کە کای نەخۆش جگە لە کەسێک کە لەولاوە نزای دەکرد چاک نەبێتەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک وە لەلایەکەی تر یەکێکی تر نزای دەکرد کە هاوڕێی کای"ش نەخۆش بکەوێت و نەیەت تا بە ئاسودەیی بتوانێ قسە لەگەڵ کەسی مەبەست بکات

"کوک بۆچی هەست دەکەم شتێکی هەڵە هەیە لە جلو بەرگت هەیە؟!"
میۆنگھی وتی و سەیری جونگکووکی دەکرد وای کرد ناو خەیاڵ بێتە دەرەوە و هەست بە ژیانی ڕاستی بکاتەوە

جونگکووک بە سەر لێشێواوی سەیری خۆی کرد و وتی

"نازانم چییە؟"
جونگکووک وتی و برۆی بەرز کردەوە و سەیری میۆنگھی کردەوە

میۆنگھی کەمێک چاوی تەسک کردەوە دواتر زانی کێشەی جلکەی چییە زەردەخەنەیەکی کرد و قسەی کرد

"قۆپچەکانی قەمیسەکەت بە هەڵە داخستووە"
میۆنگھی وتی

جونگکووک چاوەکانی توند داخست

"بەخوا گەمژەی گەر نازانی قۆپچەس قەمیسەکەت دابخەی بە دایکتی بڵێ دایبخا"
تای وتی

"زۆر هەزەلی نا بەیانی ئاگەم لەخۆم نەبوو بیرلە مـ.."
جونگکووک وتی ویستی ناوی میۆنگھی بێنێت بەڵام وەستا

"ئێێ چێێ دەی بڵی"
سایجین وتی بەپەرۆشەوە چاوەڕێی ناوەکەی دەکرد

"یانی کەسێک بوو"
جونگکووک وتی و کەمێک سەیری میۆنگھی کرد بەڵام زۆر نا تا هەست نەکەن

"ئۆوووو جوانەەە"
هەمووان وتیان جگەلە جیمین و میۆنگھی

"کچەکە جوانە؟ لەو کۆلێژەیە؟"
هۆپی پرسی

"یاخود ئەوەی من مێشکم بۆی دەچێت یانی ئاا"
تای وتی و ویستی ناوێک بڵێت جونگکووک یەکسەر تێگەشت مەبەستی 'ئانیا'یە

"بێگومان نەخێر"
جونگکووک وتی و چاوی سوڕاند

"دەبیڵێ کەواتە دڵم شەقی برد"
یۆنسوو وتی بەبێ ئۆقرەیی

یـەڪەم نیگـا⍨♡Where stories live. Discover now