گـەردونـێـڪ دەڪــەم بە قـوڕبــانــی ئـەو
نیگـــایــەت ڪـە پــێــمــدەڵـــت
خــۆشـمــدەوێـیت♡!✧-✧-✧-✧-✧-✧-✧-✧-✧-✧
NO POV
جۆنگکووک چاوەکانی له چاوی میۆنگدا قوفڵ کرد بە زۆر زەردەخەنەیەکی کرد
"خۆشمدەوێی"
جۆنگکووک وتی بە خێرایی"منیش"
میۆنگ وتی بە شەرمەوە سەری هێنایە خوارەوەجۆنگکووک دوای گوێ لێبوونی وەڵامی میۆنگ زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و بەبێ کات لە دەستدان ڕۆشتە پێش میۆنگ
جۆنگکووک لێوی لەسەر لێوی میۆنگ دانا بە توندی ماچی دەکرد وەک ئەوەی گورگێکی برسی میۆنگ"ی ماچ دەکرد میۆنگیش له شوێنی خۆی ڕەق ببوو بە هەڵسو کەوتە لەناکاوەکەی جۆنگکووک،جۆنگکووک وازی لە لێوی هێناو هاتەوە بەردەمی سەیری ڕووخساری کرد
"زۆر بە پەرۆشبووم بۆ ئەم ماچە"
جۆنگکووک بە ناڕێکی وتی و زەردەخەنەیەکی کەمی کرد"هم!!ئهم"
میۆنگ وتی و سەری کەمێک لەقاند تا بەئاگا بێتەوە"زۆر ترسام تۆش وەک یۆنسووم لێ بکەیت کەوا تای زۆر لە چاوەڕوانی هێشتەوە"
جۆنگکووک وتی و ڕووخساری میۆنگی لەنێو دەستەکانی گرت
میۆنگیش زەردەخەنەیکی کەمی کرد
"وامدەزانی خۆشەویشیەکەم یەک لایەن بوو"
میۆنگ وتی بە شەرمەوە
"بەڵام وانەبوو"
جۆنگکووک وتی بە زەردەخەنەوە
"واتا ئێستا ئێمە خۆشەویستین؟!"
جۆنگکووک پرسی و برۆیەکی بەرز کردەوە
"بەڵێ بەڵام دەبێت بە جیمین ئوپا بڵێین گەرنا خراپ دەبێت"
میۆنگ وتی بە ئاگاداریەوە
"ئهم دەزانم"
جۆنگکووک وتی
"ئهم ئێ باشە ئێستا تۆ ناتوانی بڕۆیتە خوارەوە ئاوا واتا لەبەر چاوی جیمین وایە؟"
میۆنگ پرسی و برۆکانی بەرز کردەوە
"گەر دەتەوێ بمرم ئەمشەو بەڵێ دەڕۆمە دەرەوە لە ژوورەکەت ئەوکات دەڕۆمە هۆڵەکە لای جیمین جیمینیش دەپرسێت کەوا چۆن هاتیتە ژوورەوە منیش دەڵێم،دەرگای ماڵەکەتانم نەدۆزیەوەبە پەنجەی ژووری میۆنگ هاتمە سەرەوە"
جۆنگکووک قسەکانی کرد بە خێرایی