Pt.17

464 71 75
                                    

هەمیشە هەوڵبدە کەسێک بیت تەمەنێک
لەگەڵ تۆ بوون ساتێک بێت،،ساتێک
بێ تۆ بوون تەمەنێک بێت...!
+٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭+

NO POV

ئەوەی کە ڕوویدا بۆ "میۆنگ"چاوەڕوان نەکراو بوو ئەو کە ئەوشتەی بینی شۆک بوو دوایێ سێ ڕۆژ بینینی

یۆنسوو،سۆیۆن،سایجین،کای،
جەیهۆپ،تێیهیۆنگ،
وە هەروەها ئەوکەسەی کە خۆشیدەوێت بەڵام لەبەر ترسنۆکیەکەی ناتوانێ پێی بڵێت
جۆنگکووک

"سـووپڕاایزززززز"
هەمووان بە یەکەوە وتیان بە دەنگی بەرز

وە دواتر دەنگی جیمین لە دوای میۆنگ هات

"سوپڕایزەکەت لا چۆنه؟"
وتی و دەستی لەسەر شانی میۆنگ دانا و چاوێکی لێی داگرت

"پێویستم بە ڕوون کردنەوەیە"
میۆنگ وتی بە سەرسوڕماوی وەستاوە و سەیری یەکە بە یەکەیان دەکات کە تەواوی ئەو سێ ڕۆژە خەریک بوو شێت بێت بۆ بینینیان

"گەر ڕێگە بدەی بێینه ژوورەوە ڕوونکردنەوە دەدەین"
هۆپی وتی بە زەردەخەنەی گەورەوە

"وابزانم پێی خۆشنیە ئێمه هاتووین با بگەڕێینەوە،ئەی وانیە هاوڕێیان؟!"
کای وتی بە گاڵتەوە

"گوو بخۆۆ دەزانی چەند بیرم دەکرد گەمژەینە بۆچی نەدەهاتن بۆلام واتا من ئەوەندە بێزارکەرم کە ناتانەوێ بمبینن تەنانەت یۆنسووش نەهات بۆ بینینم وە سۆیۆنیش تەنها لەگەڵ ئەو پابۆیە قسیەی دەکرد وە سایجینیش لە جەوی خۆی بووە کەس منی بیر نەبووە"
هەموو بە هاوارەوە وت چونکە ئەو له هەموو شتێک زیاتر دەیویست ئەوان ببینێت

یۆنسوو خۆی گەیاند بە میۆنگ و بە تووندی لە باوەشی گرت دوای ئەوە سۆیۆن و سایجین بە هەمان شێوە

لەولاوەش کەسێک بۆ باوەشی میۆنگ خەریک بوو گڕ بگرێ بەڵام دانی بەخۆی گرتبوو

"ئێستا بێینە ژوورەوە یان بڕۆین"
کای وتی بەبێزاری

جیمین پێکەنی بە شێوەی کای

"وەرن وەرن دەی دەرەوە ساردە"
جیمین وتی کای هاتە ژوورێ دوای ئەو هۆپی دواتر تای کۆتا کەس کوک بوو

هەمووان چون بۆ هۆڵەکە دانیشتن هۆپی وتی

"کەسێک بیری ئێمەی کردبوو بەڵام ئێمەی لە باوەش نەکرد"
هۆپی وتی بە توانجەوە و سەیری میۆنگی کرد

"یااا بیرم چوو"
میۆنگ وتی و ڕۆشت هۆپی لە باوەش گرت لەولاوە کای گەرووی پاک کردەوە باوەشی کردەوە
میۆنگ پێکەنی و ڕۆشت بە توندی لە باوەشی گرت و سەری بەرز کردەوە تا سەیری بکات و قسەبکات

یـەڪەم نیگـا⍨♡Where stories live. Discover now