Pt.21

360 63 192
                                    

ئەگەر هاتـوو پاریـس هەمـوو عەترەڪانی خۆی بگوشــێــتـە نێـو شـوشـەیەڪەوە
ناگــات بـە بــۆنی "تــۆ"♡𓅃
✧,✧,✧,✧,✧,✧,✧,✧,✧,✧


Jungkook,POV

لە ڕێگابووم بەرەو ماڵی مامم دووبارە سیناریۆ کردن ناخۆشترین شتی ژیانم بەنەفرەت بن هەمووتان بۆچی بۆچی ناتوانن لەوە تێبگەن ئەگەر من لەگەڵ ئەو سۆزانیە هاوسەرگیری بکەم تەواوی ژیانی هەردووکمان ڕەش دەبێت گەمژەینە بەڕاستی زۆر بێزارم لەو ژیانە بێمانەیەی خۆم هەموو ڕۆژ هەمان شت هەمان کار ڕۆڵگێڕان جا هەر جارێک و بەشێوەیەک
بەڕاستی نامەوێ بڕۆم بۆ ئەوێ دووبارە ڕووخسارە قێزەونەکانیان ببینم بە تایبەت ئەو سۆزانیە دەمدرێژە بەڵام ناچارم

ئێستا لە ترافیک وەستام هیوادارم هەرگیز گڵۆپەکە نەبێتەوە بە سەوز ئەمشەو

سەیری مۆبەکەمم کرد

"نامەم بۆ هاتووە وەک هەموو جار لە لایەن تای،جەیهۆپ،دایکم،ئانیای گەمژه،سایجین
بێگومان جگە لەو کەسەی دەمەوێ نامەم له لایەن ئەوەوە بۆ بێت"
وتم بە بێزاری

لە ناکاو هەموو ئەو قسانەی ئەمڕۆی تێیهیۆنگم بیرهاتەوە وە شێوە شۆکاویەکەی میۆنگ کە تای قسەکانی کرد بەڵام قسەکانی تای ڕاست بوو دەربارەی من چونکە من تەواو دڵنیا بوومەوە لەوەی میۆنگم بە دڵە بەڵام بە تەواوی نازانم کەوا میۆنگیش هەمان هەستی هەیە یاخود نا

دەنگی هۆڕنی ئۆتۆمبێل منی هێنایە دەرەوە لە خەیاڵ سەیری بەرامبەمم کرد گڵۆپی ترافیکەکە بووە بە سەوز و منیش هەر لە شوێنی خۆم وەستاوم بە هەر حاڵ دەستم کردەوە بە ڕۆشت

گەشتمە بەردەم ماڵی مامم بە بێزاری لە دەرگامدا دەرگاکە کرایەوە خۆشبەختانە ئانیا نەبوو بەڵکو "ئیمێلیا"بوو خوشکە بچووکەکەی ئانیا بوو بەڕاستی بڵێم پێم سەیرە کە ئەوان خوشکن چونکە تەواو لە یەکتری جیاوازن ئیمێلیا تەنیا دوو ساڵ لە ئانیا بچووکترە بەڵام مێشکی زۆر لە ئانیا گەورەترە

ئیمێلیا بە زەردەخەنەوە بەخێرهانتی ژوورەوەی کردم منیش زەردەخەنەیەکی کەمم کرد و ڕۆشتمە ژوورەوە

"خوارد ئامادەیە چاوەڕێی تۆمان دەکرد با بڕۆین خواردن بخۆین"
ئیمێلیا وتی


منیش هیچ قسەم نەکرد و ڕۆشتم بۆ هۆڵەکە گەشتمە هۆڵەکە

"سڵاو"
وتم

"بەخێربێیت کوڕم وەرە دانیشە با نانەخەمان بخۆین"
مامم وتی بە زەردەخەنەی گەورەوە


منیش زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد و دانیشتم لە تەنیشت ئانیا هەمووان دوای مامم بەخێرهاتنیان کردم و دەستمان کرد بە نان خواردن بەبێ دەنگی خواردنم دەخوارد هەستم بە قاچێک کرد لەسەر قاچم برۆم گرژ کرد و سەیری ژێر مێزەکەم کرد بە بێزاری چاوم سوڕاند دوای ئەوەی زانیان کە ئەوە ئانیایە منیش زەردەخەیەکی لا لێویم کرد بە توندی قاچم لەسەر قاچی دانا با ئەوجارەیان کوڕان وا له کچان بکەن ئانیا بە هەموو هێزی قیژاندی هەموویان بە شۆکەوە سەیریان کرد

یـەڪەم نیگـا⍨♡Where stories live. Discover now