Pt.15

562 81 94
                                    

ئێستا زەردەخەنەیەڪ بڪە،
بەھای ئەڵماس لە چیدایە، ئەگەر
نە درەوشێتەوە؟
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

Meonghi,POV

باوەڕ ناکەم جونگکووک لێرە چی دەکات

"کوک تۆ چیدەکەی لێرە؟!"
وتم

"خواردنی ئێوارەم نەخواردبوو بۆیە هاتم شتێک بکڕم و بێخۆم"
کوک وتی و دەستی بە پشتی ملی دادەهێنا

"بەڕاست بەڵام بۆچی خواردنت نەخواردووە؟"
وتم

"ئای منی گەمژە بۆ چی ئەوەندە پسیارە دەکەم"
لە دڵی خۆم وتم

"ئەوەی ڕاستی بێت شتێکی بچووک لە ماڵەوە ڕوویدا بۆیە زوو هاتمە دەرەوە لە ماڵەوە خواردنم نەخوارد"
کوک وتی

"باشە هاتبایتە ماڵی ئێمە"
وتم

"بە هەرحاڵ،بەڵام بۆچی تۆ نەهاتیتە دەرەوە لەگەڵ من؟"
کوک وتی و سەیری چاوەکانمی کرد

مەراق لە چاوەکانی دەبینم بەڵام چاوەکانی وەک ئارام کەرەوەیەکن بۆ دڵ و دەروون کاتێک سەیری چاوەکانی دەکەیت وا هەست دەکەی بە گەردووندا دەگەڕێی

چاوە قاوەیە ڕەنگ تۆخەکەی کەشتیەکە کە گەشتت پێدەکات لە ئاسمان

هەر لەو خەیاڵانەدا بووم دەنگی ئەو بە ئاگای هێنامەوە

"ئایا جیمین ڕێگای نەدای؟"
کوک وتی

"ئـ ئـێ نەخێر تەنها کەمێک تەندرووستیم باش نەبوو"
وتم سەیری هەموو شوێنێکم دەکرد جگە لەو

"بەڕاست نەخۆشبوویت ئەی بۆچی وات نەوت"
کوک بە خەمباریەکە وتی

زەردەخەنەیەکم کرد
"نەخێر شتێکی ئەوەندە گەورە نەبوو بە هەر حاڵ،ئەگەر کاتت هەبێت دەتوانم قەرەبووی ئەم پیاسەیەت بۆ بکەمەوە"
وتم بە کەمێک شەرمەوە

"بێگومان کاتم هەیە"
وتی بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە
لەوەدەچوو زۆر دڵخۆش بێت منیش پێکەنیم

"باشە کەوایە شتەکانت بکڕە ئەوکات دەڕۆین"
وتم
سەری جوڵاند ئەوم جێ هێشت هەندێ شتیترم پێویست بوو وا دیار بوو ئەو تەواو ببوو لە شت کڕین ڕۆشت بۆ لای کاشێر منیش دوای کەمێک تەواو بووم شتەکانم کڕی و ڕۆشتمە دەرەوەی مارکێت سەیری دەورو پشتمم دەکرد تا جونگکووک بدۆزمەوە ئۆتۆمبێلێکی سپی لە بەردەمم وەستا و جامەکەی هێنا خوارەوە جونگکووک بوو

"سەرکەوە"
کوک وتی بە زەدەخەنەوە

منیش سەر کەوتم

یـەڪەم نیگـا⍨♡Where stories live. Discover now