لێوە گەرمەکانی |7

1.7K 247 113
                                    

Duyon's pov

؛ نـ نەخێر تای.... نەخێر نەفرەت واز بێنە !

ئەو پێداگر بوو کاتێک خەریک بوو ڕۆحم لە جەستەم دەهاتە دەرەوە بۆ ئەوەی هەموو شتێک ئارام بێتەوە، لە کاتێکدا ئەوە ڕویداوە کە دەمەویست!

تای؛ تەنها گوێم بۆ بگرە! ببورە ، من تەنها هەستەکانمم دەربڕی! بۆچی بەو جۆرە شڵەژاوی؟

سەیری چاوەکانمی کرد بە قوڵی ... وە منیش کردمەوە

؛ چونکە منیش ئاشقتم تای!

بە کزی وتم کاتێک فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە ، هێی دویۆن تۆ بە تەواوی لە گۆشەی خۆت هاتویتە دەرەوە !

ئەو سەیری دەکردم کاتێک شێوەی وەک ئەوە بوو کە شۆک بووبێ!

تای؛ ئـ ئحم... باشە بوەستە ! ئاهـ ، چی ڕوودەدا ، تۆ منت خۆشئەوێ؟

دەستم نزیک کردەوە لە ڕوخسارم و فرمێسکەکانم سڕی، وە سەرم بە بەڵێ جوڵاند ،

؛ مـ من ... بەو جۆرەم بۆتۆ ، بەڵام تای، ئەوە ... هەرگیز هیچ شتێک لە نێوان ئێمەیا ڕوونادات باشە ؟

تای بە چرکەیەک شێوەی ڕوخساری گۆڕا و ئەو زەردەخەنەیەی دەیکرد لایدا

تای؛ گاڵتە دەکەی؟ کاتێک هەردوکمان دەمرین بۆ یەک بۆچی دەبێ لەیەک دور بین؟ هم؟ بۆچی؟

هەنگاوێک نزیک بوویەوە

؛ تەنها لە هۆکارەکەی مەپرە تای! هەوڵ بدە کچێکی تر هەڵبژێری! باشە؟ من نا ئەوە مەکە تکایە ،

لەپڕ هەستم بە جوڵەی منداڵەکەی سکم کرد ، وای کرد لە شوێنی خۆم بوەستم و نەجوڵێم و خۆم بیر بکەوێتەوە

من دویۆنم! من ئەو کچەم کە لە خزمەتکارێکەوە بووم بە هاوسەری خانەدانێک! وە من دووگیانم، لە هەمان کات دا من.... خەریکم گفتوگۆ دەکەم لەگەڵ کەسێک دەربارەی خۆشەویستی

دەستەکانم خستە سەر چاوم کاتێک فرمێسک هاتە خوارەوە لە چاوم ، لێوەکانم گەست!

بێدەنگی گەشەی کرد لە نێوانمان ، تەنها بیر لەوە دەکەمەوە ، تای مافی ئەوەی هەیە کچێکی بوێ! وە خۆی دوگیانی بکا! ببێتە باوک!

من ناتوانم تەنها بیر لە خۆم و هەستەکانم بکەمەوە ! ... ئەوانە بیر کردنەوەی بێزارکەر بوون! بەڵام لە پڕ داچڵەکیم کاتێک هەستم بە باوەشێکی گەرم کرد

چی ڕوودەدا؟ بۆنەکەی تای کە بەر لووتم کەوت وەک ئەوە وابوو وەڵامم بداتەوە

دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️Where stories live. Discover now