هاڵۆوین|6

1.6K 251 125
                                    

Taehyung's pov

ئایە پێویستە مرۆڤەکان کاتێک لە هەڵەیەکیان پەشیمانن و سەرزەنشتی خۆیان دەکەن لەسەر ئەوەی کردوویانە ، دواتر دووبارەی بکەنەوە؟

نەخێر ! تای تۆ گەمژەی، تەنها تۆ وات کرد

بۆچی لەگەڵ ئەو بیر لە دواتر ناکەمەوە؟ تەنانەت دواکەوتین بەهۆی ماچەکەمان بۆ ئاهەنگەکە

ڕیجین؛ ئوپا؟ بۆچی بەو جۆرە بێدەنگی؟

لەناو بیرکردنەوەکان هاتمە دەرەوە کاتێک گوێم لەوە بوو

؛ ئاهـ هێی هیچ نیە

ڕیجین؛ ئوپا... ئوپا جین ڕۆشت بۆ کۆمۆانیا کاتێک پەیوەندی پێوە کرا ، لەوانەیە دواتر بگەڕێتەوە ،

؛ منیش بەدوای ئەودا ئەگەڕام، باشە ، لەوانەیە کاری هەبێ

جۆنگکووک؛ کەوایە؟ دویۆن! دڵخۆش بووم بە ناسینت ، هەوڵ بدە وەک کەسێکی نزیکت سەیرمان بکەیت ... تەنها ئەمەوێ ئاسودە بیت باشە؟

دویۆن؛ سوپاس بيگومان ئاسودەم !

بە خەندەوە وەڵامی دایەوە ،

یۆنگسوو؛ هێی کچینە کەوایە ئێوە لەگەڵ من وەرن تا مێزەکە ڕێک بخەین ، جۆنگکووکا! جیۆنسان لای ئێوە جێدهێڵم تا تەواو دەبین

جۆنگکووک؛ ئهم... باشە ئازیزم

جیمین؛ هێی وەرە بۆ ئێرە پیاو ههههه

بانگی جیۆنسانی کرد ، وە کچەکان ڕۆشتن هەست بە ئاسودەیی دەکەم

جۆنگکووک؛ هێی کوڕە! ئەو کچە کێیە؟ ئایە خۆشەویستتە؟ یان چی؟

؛ یاااا بێدەنگ بە ، خۆشەویستی چی گەمژە، ئەو لە حاڵێکی  باش دا نەبوو کاتێک ناسیم !

جیمین ؛ کەوایە؟ بەدڵتە؟

هاوڕێ نزیکەکان هەمیشە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەزانن کە دەیکەن! جیمینا ئەتکوژم

؛ بەتۆ چی؟

وا ئەزانێ ئەتوانێ قسەم لێ دەربێنێ؟ هههه مناڵ!

جۆنگکووک؛ کەوایە بە دڵتە! وەڵام نەدانەوەی پرسیارەکان خۆی وەڵامێکە هههه!

؛ ئاهـ ئێوە ئەتانەوێ چی بکەن؟ باشە من ناتوانم بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەمەوە! چونکە خۆشم نازانم وەڵامەکەی چیە ! تەنها ... ئاهـ تکایە وامەکەن ، ئەو خواردنەوەیەم بدەرێ

دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️Where stories live. Discover now