هاوڕێ و چێژ|5

1.6K 255 111
                                    

Duyon's pov

؛ ئـ ئمم... تـ تکایە تای.. ئمم

لە کۆتاییدا توانیم ئەو موگناتیسەی لێوەکانمان جیا بکەمەوە ... باوەڕ بەخۆم ناکەم من ماچیم کردەوە بەو ڕادەیە؟

بەڵام بۆچی ئەوەم کرد ؟ بۆچی بۆ ساتێک وا بیرم کردەوە ئەو من تەواو ئەکات؟

تای؛ د دویۆن..

ئەوەی وت کاتێک نێوچاوانی حەساندەوە  لەسەر نێوچاوانم

تەنها سەرلێ شێواو بووم بە ڕادەیەکی زۆر ! نەمدەزانی پێویستە چی بکەم و چی بڵێم ، بۆچی بەو ڕادەیە مێشکی بردم؟

تای؛ بمبوورە ! تکایە مەترسە ، سوێند ئەخۆم چاوم لەسەرت نەبوە بۆ ئەمە

سەیری کردم کە ترساو دیار بوو واتا ئەمە تەنها هەڵەیەک بوو؟ ئاهـ دویۆن تۆ بە تەواوی گەمژەی! ئەو کەسێکی ناوێت کە هاوسەری هەبووبێ هەرخۆی مافی ئەوەی نیە لەگەڵ کەسێکی وابێ ، تەنانەت ! ئەو کەسە دوگیانیش بێ

تەنها شەرمم ئەکرد کە چۆن بیرم کردۆتەوە و چیم کردوە

تای؛ تەنها هەڵەیەکی گەمژانە بوو !

تای دوورکەوتبوویەوە ، ئاهـ ئای خوایە ئەبێ زلەیەک وەربگرم تا بێمەوە هۆش خۆم

؛ و واتا ... تۆ تەنها وەک هەڵەیەک ئەمە ئەبینی؟

تای؛ تەنها پێویستە تێبگەم لەوەی هیچ شتێک ئەوە ناگەیەنێت ڕۆژێک من تۆم هەبێ !

بە تەواوی وەستام لە هەناسەدان ، نەمدەویست هیچ شتێک بجوڵێت و وابکا نەتوانم بە باشی بیر بکەمەوە

ئاهـ دویۆن ژورێکی تاریک بەردەست نیە ئێستا بۆ بیر کردنەوەکانی تۆ!

ئەو ئەیەوێ ..!؟؟ من و ئەو؟ من بۆ ئەو ؟ نـ نا !! ئای خوایە نەخێر

؛ تـ تای!! تۆ .... مەبەستت لەوە چیە؟

جین؛ مەبەستم ئەوەیە خواردن هەیە بۆ منیش؟

داچڵەکیم لە شوێنی خۆم کە دەنگی جین هات لە دواوەمان ، وە هاتە لای بەفر گرەکە ! بۆچی بەو کاتە بەئاگایە؟

سەیری تایم کرد کە پەنجەی نزیک کردەوە لە لێوی بەو مەبەستەی کە بێدەنگ بم

تای؛ ئاهـ بەڵێ ، تۆش دانیشە

لەسەر مێزەکە دانیشتین بە تەواوی بێدەنگی لە نێوان من و تای هەبوو ، لێوەکانم وشک ببوو تەنانەت بوێری ئەوەم نەدەکرد بە زمانم تەڕی بکەمەوە چونکە هێشتا هەست بەوە دەکەم لێوەکانی لەسەر لێومە

دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin