Duyon's pOV
هەستم بە قورسی چاوەکانم کرد ، وە جەستە ماندوەکەم بە تەواوی بێ هێز بوو ، چاوەکانم کردەوە ئەوەی بینیم و ئاسودەی کردم ڕوخسارە خەوتوەکەی تای بوو کە لە تەنیشتم پاڵکەوتبوو
کەمێک جوڵام کە ئازارم هەبوو ، بەڵام تای بەخەری بوویەوە ، وە سەیری کردم
تای؛ د دویۆن؟ تۆ بەخەبەری؟ هێی تۆ باشی؟ ئازارت نیە ؟ ئەتەوێ بانگی پزیشک بکەم؟
تای وتی کە دەستی گرتم ، ئەو شڵەژاو دیار بوو وە لەلام دانیشت
؛ من باشم ... بەڵام بۆچی تۆ باش دەرناکەوی؟
دەستم خستە سەر قژی و زەردەخەنەیەکم بۆی کرد ، بەڵام دوبارە دەستمی گرت و ماچی دەکرد وە بە هێواشی لە باوەشی گرتم
تای؛ ترسام شتێکت بەسەر بێ ، ترسام لە هەموو شتێک ، بـ بەڵام دویۆن
دورکەوتەوە کە سەیری کردم
؛ چی؟
تای؛ ئـ ئێ... منداڵەکەت... ئەوە .... دویۆن منداڵەکەت لەبار چوو
تای بە چاوە فراوانەکانی سەیری کردم وەک ئەوەی چاوەڕێی کاردانەوەم بکات، نەمدەزانی پێویستە چی بکەم ؟ بگریم؟ دڵتەنگ بم ؟ دڵخۆش بم؟ هەستم بە چاوەکانم کرد کە لێڵ بوون بەهۆی فرمێسکەوە
؛ کاتێک جۆنگم بینی... لـ لە دواوەی تۆ ، وە کاتێک گوللەکەم بەرکەوت ، هەستم ئەکرد کە ئازار بە سکم گەیشت ، ترسام لەوەی منداڵەکە برمێت... تەنانەت کەوتم بەهۆی ئازارەوە ، بەڵام هێشتا بیرم لای منداڵەکە بوو کە بۆچی نیشانەکە بۆ سەر سکم بوو ؟ بۆچی بۆ دڵم نەبوو؟
فرمێسکەکانم کەوتن ، تای نزیک بوویەوە و بە پەنجەکانی فرمێسکمی لائەدا
تای؛ نا نەخێر تکایە ... وامەڵێ دویۆن ئارام بە ! هەموو شتێک باش ئەبێ
؛ ئەو ڕۆشت... منداڵەکەشی لەگەڵ خۆی برد ، ههههه ڕقم لێیەتی
دەستم بە سەرمەوە گرت ، بەڵام لەوکاتە پزیشکەکە هاتە ژوورەوە
پزیشک؛ خاتوون ؟ ئەتوانین کەمێک قسە بکەین؟
مەبەستی ئەوە بوو کە بەتەنها بین سەیری تای کرد
تای؛ نەخێر ... من لێرە ئەبم ، قسەکەت بکە
پزیشکەکە بە نامۆیی سەیری کرد ، دواتر دانیشت ، وە کەمێک سەیری کانولە و ئاوەکەی سەرمی کرد
پزیشک؛ خاتوون...بۆ ماوەیەکی باش منداڵەکەت لە سکت دا مردبوو ، وە ئێمە هەوڵی تەواوی خۆمان دا تا وابکەین هەردوکتان ڕزگار بکەین ، بەڵام ... ئەوە ئەستەم بوو ، بۆیە منداڵەکەت لەبار چوو ، ئەوەی ئەمەوێ پێتی بڵێم ، تەنها ئەگەرێکیش نیە بۆ ئەوەی بتوانی دووبارە دوگیان بیتەوە ، چونکە گوللکەکە بەر شوێنێکی هەستیار کەوتبوو ، جگە لەوە منداڵەکەت تا ڕادەیەک گەورە بوو ، بەڵام من هەندێک دەرمان ئەنوسم ، ئەوە وائەکا بەشەکانی ناوەوەت چالاک ببنەوە بۆ منداڵ بوون ،

ČTEŠ
دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️
Romanceمـــرۆڤەکان دووبارە ئاشق دەبنەوە ، گەر خۆشەویستی یەکەمیان هەڵە بووبێ ...! تای ئەو کوڕەی کە بەهۆی خۆ پیا کێشانی بە کەسێکا تەواوی ژیانی بەو جۆرە دەبێ کە خۆی پێشبینی نەدەکرد ، بەڵام ئەتوانێ دڵێکی ڕووخاو و مردوو زیندوو بکاتەوە ، ژیانێک بۆ کچێک درووست...