Taehyung's POV
؛ جیمین..!؟ بەکوێ گەیشتیتەوە؟!
ئەوەم وت کاتێک لە ماڵەوە بووم و لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتم وە ڕیجینیش لە هۆڵەکە بوو کاتێک تا ڕادەیەک مەودا هەبوو لە نێوان ئەو و جیمین!
جگە لەوە من هەوڵ دەدەم ورد بم لە سەرنج دانی ئەوان!
جیمین؛ ئەمڕۆ توانیم لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە بکەم! بەڕاستی هیچ شتێکم دەست نەکەوت لەسەر جۆنگ، بەڵام تای... نەمتوانی ئەو بلیتانە بدۆزمەوە کە ئەو بڕیبوی بۆ ئەو شوێنەی ویستوویەتی گەشتی بۆ بکا!
دەستم بەسەرمەوە گرت شتێکی نامۆ ڕوودەدا
ڕیجین؛ دەتوانم بزانم چی بوە!؟
ئەوەی وت کە مۆبایلەکەی دەستی دانا! ... وە تێبینی جیمینم کرد کە سەیری دەکرد بە زەردەخەنەیەکی لا لێوی!
ئاهـ تای ! بەرگە بگرە ئەوانە هەر ڕوودەدەن !
؛ شتێکی تایبەتیە گیانەکەم! تۆ بۆچی ناچیتە ژوورەکەت؟
ئەوەم بە ڕیجین وت
جیمین؛ یااا تای! دایکت لە ماڵەوە نیە ئەو دڵتەنگە بۆچی بەتەنها بێت! ؟ بهێڵە لێرە بێت!
برۆکانم لە سەرسامی دا بەرز بوونەوە کاتێک جیمین زیاتر نزیک بوویەوە لە ڕیجین
؛ ئـ ئێ! باشە تەواو !
مۆبایلەکەم هێنا بە خێرایی کاتێک هەستەکانم تێکەڵ بەیەک بوون!
؛ جیمین..!؟ ئەو نزیک بوونەوەیە چیە لەبەردەم من گەمژە؟ تۆ تەنها هەستت بۆ ئەو هەبوو!
ئەو نامەیەم بۆ جیمین نارد کاتێک ڕیجین ئاگادار نەبوو ... وە جیمین سەیری کردم کە بینی نامەم ناردوە ئاماژەم پێی دا سەیری بکات!
جیمین؛ من پێتم وت کارێک ناکەم شەرمەزار بم لە بەرامبەرت وە تۆش متمانەت لە بەرامبەرم لەدەست بدەیت! من هەوڵی خۆمم بۆ ڕیجین دا ! وە دڵخۆشم کە ئەویش منی دەوێت ، ببورە بەڵام تای من ناتوانم خۆشەویستی بەو نەدەم!
ئەو نامەیەی جیمین وایکرد بە تەواوی بۆ ماوەیەک بیر لە قسەکانی بکەمەوە..!
مۆبایلەکەم داخست کاتێک جین هات و لەسەر قەنەفەکە دانیشت لەگەڵمان!
جین؛ یااا هاوڕێیان هەواڵێکی خۆشم لایە ! هەرچەندە وابزانم ئەوە بۆمن زیاتر تایبەت ترە ! هههه
DU LIEST GERADE
دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️
Romantikمـــرۆڤەکان دووبارە ئاشق دەبنەوە ، گەر خۆشەویستی یەکەمیان هەڵە بووبێ ...! تای ئەو کوڕەی کە بەهۆی خۆ پیا کێشانی بە کەسێکا تەواوی ژیانی بەو جۆرە دەبێ کە خۆی پێشبینی نەدەکرد ، بەڵام ئەتوانێ دڵێکی ڕووخاو و مردوو زیندوو بکاتەوە ، ژیانێک بۆ کچێک درووست...
