شەوی ڕابردوو|8

1.6K 231 156
                                    

Taehyung's pov

؛ پێویستە بەو جۆرە بی ! تێگەیشتی؟ ئەگەر دوور بکەویتەوە لێم دڵنیابە ئەوەی دوێنێ شەو  تەواو دەکەم!

بە جۆرێک وتم کاتێک هەستم بە ترسەکەی دەکرد ! ئەو قژی شێواو بوو لەم بەیانیەدا، حەزم بەو جۆرەی ئەو بوو ! بە تەواوی دوێنێ شەو تا ڕادەیەکی زۆر لێی نزیک بووم !

ئەوە باش بوو بۆ هەردوکمان لە کاتێکدا دودڵ بوین لە هەر هەنگاوێک  !

دویۆن؛ مـ من تەنها سەر لێ شێواو بووم تای! پێویست بوو بیر بکەمەوە دەربارەی ئەوە ! هەستەکانم تێکەڵ ببوون! لە هەمووی گرینگتر پێویست بوو بیر لەوە بکەمەوە کە من دوگیانم ، تۆ بۆچی منت ئەوێ؟

خواردنی زیاترم خستە پێشی کاتێک سەر مێزەکە بە تەواوی پڕ خواردن بوو ! ئەم بەیانیە زیادەڕەویم کرد لە ئامادە کردنی خواردن هههههه

دویۆن؛ هێی من قسەت لەگەڵ ئەکەم! پێویستە وەڵامم بدەیتەوە نەک خواردنم پێ بدەی

شێوەی ئەو کیوت بوو ! وایکرد بمەوێ نزیک بمەوە ، وە کردم و ماچی لێوەکانیم کرد

؛ دوێنێ شەو ماندووم کردیت ! بۆیە ئێستا برسی دیاریت

بە زەردەخەنەیەکی لالێوی وتم ، ڕومەتە سوورەکانی ئەو ئەوەیان دەرخست کە لە شەرم دایە ! پێکەیم بە شێوەکەی و بێدەنگ بووم تا خواردنەکەی بخوات!

؛ سەیرم بکە .... گوێ بەوە نادەم کێیت و لە کوێوە هاتوویت! وە چیت! دویۆن من ئاشقتم ! بە خراپی ئاشقت بووم! ئەتوانی تێبگەیت؟ من ئەتوانم بە جۆرێکی باش ببم بە باوکی منداڵەکەت، ئایە خەمی ئەوەتە؟ تۆ هی منی! منداڵەکەش هەروا دەبێت بە هی من

دەستیم گرت کاتێک ئەو پەشۆکاو و سەرلێشێواو دیار بوو

؛ یاخوود دڵنیا نیت لەوەی دەتوانی هاوسەرەکەت لەبیر بکەیت؟ هەموو شتێک قبوڵ دەکەم! ئازیزم تەنها قسە بکە و بێدەنگ مەبە ئەوە من دەکوژێ بە تەواوی ، چی لە دڵتە؟

دویۆن؛ تای !

سەیرم کرد کاتێک قوڵ بویەوە لە سەیر کردنم بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی

؛ هم؟ بەڵێ ئازیزم؟

دویۆن گازی لە لێوەکانی گرت کاتێک چاوی داخست و بە هێواشی فرمێسکەکانی کەوتن

دویۆن؛ خۆشمەوێی ... ئەتوانی هەستی پێ بکەی؟

بۆ ساتێک سەیرم کرد ، کەمەریم گرت و هەڵم گرت و خستمە سەر قاچم پشتیم دا بەر مێزەکە

دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️Where stories live. Discover now