بڕین |15

1K 172 103
                                    

Taehyung's POV

هەندێک جار وا بیر ئەکەمەوە من بە تەواوی هەڵە دەکەم کاتێک بەگوێی دڵم ئەکەم...تا ئەو کاتەی لە هەناسەدان ئەوەستم خۆم بە خەتابار ئەزانم کە بەهۆی منەوە دویۆن ئێستا لەو حاڵەی دایە

دوای ئەوەی دیمەنی دویۆنم بینی ئەو برینەی لە دواوەی سەرم درووست ببوو کە بۆم دەرکەوت پیاوەکانی جۆنگ لە دواوە هێرشیان کردە سەرم بە دارەکەی دەستیان

خۆم لە نەخۆشخانە دۆزیەوە ، بەڵام بەبێ ئەوەی بیر بکەمەوە لە کوێم و چیم بەسەر هاتوە بە تەواوی کانولەکانی دەستم لێکردەوە ، من لەژێر چاودێری بووم

بەڵام گرینگی چیە ؟ لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە،  کە جیمین و ڕیجینم بینی لێیان نزیک بوومەوە تا پرسیاری دویۆن بکەم

ڕیجین؛ تای!؟ تۆ باشی؟ ئازارت نیە؟

ڕیجین بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی نزیک بوویەوە ، بەڵام سەیری جیمینم کرد

؛ دویۆن لەکوێیە؟ چی بەسەر هات پێم بڵێ؟

بۆ یەکەم جار فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە لە بەردەمیان ، نەم ئەتوانی کۆنترۆڵی خۆم بکەم

‎جیمین؛ تکات لێ ئەکەم کەمێک ئارام بەوە ، تەنها فرمێسکەکانت لابدە هەموو شتێک باش ئەبێ سەیرکە تۆ برینداری بۆچی هەڵساوی؟

ئەو ئەیەویست ئارامم بکاتەوە ، بەڵام نەوەستام تا منی گەیاندە نزیک ژوورەکەی دویۆن

جیمین؛ پێتم وت ئەو باش ئەبێ تەنها بگەڕێوە ژوورەکەت تۆ پێویستە پشوو بدەی

گرینگیم نەدا کە جیمین بۆ ماوەیەک خەریکە چی ئەڵێ... لە هەمان کات دا جین گەیشت بەڵام نەم ئەتوانی سەرنجم بخەمە سەریان جار جارە لە پەنجەرەکەم ئەدا تا یەکێک بێتە دەرەوە وە دەستم بە پەنجەرەکانی ژوورەکەی دویۆن گرتبوو کە چرکە بە چرکە چاوەڕێ بووم دەرگاکە بکرێتەوە و دووبارە دویۆن ببینم

؛ تکایە با سەلامەت بێ... تکایە تکایە با سەلامەت بێ ، هەمووی بەهۆی منەوە بوو

بە دەنگە لەرزیوەکەم وتم ، بەڕاستی ڕقم لەخۆمە پێویستە ئازار بکێشم ! من خراپم

جین؛ تای؟ وەرە بۆ ئێرە

جین نزیک بوویەوە کە دەیەویست دەستەکانم دوور بخاتەوە لە پەنجەرەکە ، بەڵام نەجوڵام ، دەستەکانمی بە زۆری گرت و نزیکی کردمەوە لەخۆی کە بەرامبەری وەستام... ڕوخسارم داخست بەردەوام بووم لەوەی بەبێ دەنگی بگریم ، چاوەکانم بە توندی داخست

دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️Where stories live. Discover now