پیلانی کوشتن||13

1.1K 170 18
                                    

Taehyung's POV

ماوەیەکی باش ئەبێت کە خەریکی ڕوون کردنەوەم بۆ دویۆن ! تەنها بۆ ئەوەی تێبگات من بە ئەنقەست ئەوەم لێی نەشاردۆتەوە کە ئەمزانی جۆنگ نەمردوە

دویۆن؛ هەرچیەک بێت ! لە کۆتاییدا لێمت شاردەوە ، ئەوە بە تەواوی دڵتەنگی کردم تای! ئێستا هیچ شتێک ئاسایی نیە بۆمن!

دویۆن بە دەنگە نوساوەکەی قسەی ئەکرد کە وایئەکرد دڵتەنگ بم ، تەنها سەیرم دەکرد بەبێ ئەوەی هیچ وشەیەک بدۆزمەوە بۆ وەڵامدانەوەی

دویۆن؛ لەگەڵ هاوڕێکەم بوو ... ئەو لەگەڵ نزیکترین هاوڕێم بوو ،بە نەفرەت بی جۆنگ، هیوا بە مردنت ئەخوازم

دویۆن ئەمەی بە گریانەوە وت... نەمدەتوانی بەو جۆرە بوەستم ! نزیک بوومەوە تا لە باوەشی بگرم ، بەڵام سەرسام بوم بەوەی دویۆن دوورکەوتەوە لێم

؛ بەڵام دویۆن...بیر بکەمەوە شایەنی ئەو دووریەی نێوانمان نیم

دویۆن؛ هەست بە شەرمەزاری ئەکەم، وەک ئەبینی چیم لە ژیانی تۆش کرد ! بیر بکەوە تای، دوای هەموو شتێک دڵم تۆی قبوڵ کرد بەڵام چۆن بتوانم بەردەوام بم؟ ئایە ئاگاداری حاڵی منی چۆنە ؟ ڕقم لە خۆمە ، ڕقم لە منداڵەکەمە هەموو شتێک بە نەفرەت بێت تایهیۆنگ

دویۆن بە دەنگێکی بەرزەوە وتی کە دوور دەکەوتەوە لێم ، وە ئەگریا، دەستیم گرت و ڕام کێشا باوەشم

؛ شششـ ئارام بە ! هەموو شتێک باش ئەبێتەوە ،

دویۆن هاتە دەرەوە لە باوەشم ، وە سەیری کردم

دویۆن؛ خۆشمەوێی... بە خراپی ئاشقتم ، تۆ توانیت بە تەواوی شەوە تاریکەکانم ڕووناک بکەیتەوە ، تەنهایی لەمن دوور بخەیتەوە ، بەڵام تای! ئێمە ناتوانین لەگەڵ یەک بین سەیری خۆمان بکە ، جیاوازی نەفرەتی زۆر بە باشی ئەتوانی ببینی ، ئافرەتێکت خۆشئەوێ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خیانەتی لێ کرابێ؟ وە منداڵی ئەوی لە سک بێ؟ تای من شایەنی تۆ نیم،

دەستەکانم بە توندی بە توندی داخستبوو ، هەناسەکانم گەرم تر ئەبوون کاتێک بیرم لە دووری ئەو ئەکردەوە

؛ د دویۆنا... تکایە با زیاتر قسە بکەین تکایە دویۆ...

دویۆن؛ با.....با جیابینەوە

وەک ئەوەی فیشەکێک بنێن بە دڵمەوە ، هەستم بە ئازارێکی توند کرد وەک بلێی دڵم لەکار کەوت

؛ نەخێر ! چی دەڵێی بێ مێشک؟ ئەتوانی..!؟ ئەتوانی دوور بکەویتەوە ؟ بۆ کێ بە نەفرەت بی ؟ بۆ کێ؟

دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️Where stories live. Discover now