دەنگی گوللە |14

1K 156 41
                                    

Jong's pov

؛ ئایە تۆ ئامادەی سۆنگ بین؟

بە یەکێک لە پیاوەکانم کرد کە بە تەواوی پیلانەکانم دانا، تەنها هەوڵم دەدا سەربگرن،

سۆنگ بین؛ بەڕێزم! دەربارەی تایهیۆنگ هەموو شتێک ئامادەیە ، بەڵام ئایە دڵنیای لەوەی... کە بەرامبەر دویۆنی ئەکەی؟

؛ بۆچی دەبێ دڵنیا نەبم!؟

لەو کاتە هانی هاتە ژوورەوە کە کوپێکی بەدەستەوە بوو ، وە نزیک بوویەوە و کوپەکەی پێدام

؛ ئۆهـ ههه قاوەی گەرم؟ زۆر سوپاس ئازیزم

زەردەخەنەیەکم بۆی کرد کە هەوڵم دەدا ئاگاداری بابەتەکە نەبێ

هانی؛ نۆشی گیانت بێ، ئایە خەریکی چی بویت؟ تۆ وتت ئەم ماوەیە کار ناکەم

؛ من کار ناکەم، تەنها هەندێک قسەم لەگەڵ سۆنگ بین دەکرد

هانی؛ کەوایە زۆر باشە ، وە جۆنگ، من خەریکە منداڵم ئەبێ، وابیر دەکەمەوە پێویستە ژوورێک بۆ بچکۆڵەکەمان ئامادە بکەین ههههه ئەی وانیە ؟

؛ ئهم.. تۆ راست ئەکەی، کەوایە ئەمڕۆ سەیری چەند دیزاینێک ئەکەین

ئاماژەم بە سۆنگ بین دا بڕواتە دەرەوە ، وە خەریکی قسە کردن بووم لەگەڵ هانی


...

Duyon's pov

هەوڵ دەدەم بە تەواوی دوور بم لە هەموو کەسێک ، چونکە ئیتر هیچ شتێک نیە بۆمن کە گرینگی پێ بدەم دوای ئەوەی نێوانی من و تای تێک شکا ،

بیر لەوە دەکەمەوە چۆن توانیومە هاوڕێم هەبێ؟ وە هاوسەر ؟ ئەوان ژیانی منیان وێران کرد تاکە شت کە ئێستا هەناسەی بۆ ئەدەم منداڵەکەمە چۆن گەورەی بکەم ؟ چ جۆرە ژیانێکی دەبێ؟ هەرگیز وا بیرم نەدەکردەوە منداڵەکەم بکەوێتە ئەم بارودۆخەوە ،

بەردەوام ویستوومە خێزانێکم هەبێ ، نەمدەویست منداڵەکەم وەک خۆم گەورە ببێ، بێ دایک .. بێ باوک ، زۆر قورسە بۆ ئەو ...بەردەوام تەواوی ژیانم و ئەوانەی بەسەرم هاتوون دێتەوە بەرچاوم

من چۆن توانیومە بەردەوام بم؟

هەست بە هەناسە تەنگی ئەکەم ، جۆنگ تۆ خراپترین دڵت هەیە !


....

‏Taehyung's pov

جین؛ بۆچی ئەم ماوەیە نات بینم لەگەڵ دویۆن؟

دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️Where stories live. Discover now