نەرمی لێوەکانی|2

2.3K 336 145
                                    

Taehyung's Pov

بەیانی بە دەنگی پێکەنین خەبەرم بوویەوە ، ئەمە یەکەم جارە کە دەنگی پێکەنین لە ماڵمان ئەوەنە بەرز بێ ، هەڵسام و ڕۆشتمە گەرماو ، دواتر ڕۆشتمە خوارەوە ،

ئەوان خەریک بوون نانی بەیانیان ئەخوارد ، پێکەنین لەسەر لێوی هەمویان بوو ، سەیری دویۆنم  کرد ، خەریک بوو لەگەڵ دایکم خواردنی ئامادە ئەکرد ، بەڵام من ئەمەم بەلاوە باش نەبوو کە کە دویۆن خۆی ماندو بکات

؛ بەیانیتان باش .... دویۆن تکایە تۆ خۆت ماندوو مەکە ، وەرە دانیشە ڕیجین کارەکان ئەکات

دویۆن؛ ئای نەخێر ، من باشم

دایکم؛ بەیانیت باش کوڕەکەم وەرە نانی بەیانی بخۆ

دانیشتم و دەستم کرد بە نان خواردن ،جین بە نوکتەکانی هەموانی ئەهێنا پێکەنین وە دویۆنیش دڵ خۆش دەرئەکەوت ،

دوای نان خواردن ، ڕۆشتمە لای دویۆن و دوو کوپ چایم بە دەستەوە بوو ..

ئەو ڕۆشتە ناو باخچەکەوە منیش ڕۆشتمە لای

؛ ئاساییە دانیشم ؟

دویۆن؛ ئاهـ بەڵێ فەرموو

لە تەنیشتی دانیشتم ، تێبینیم کرد کە هەندێک کات چاوەکانی دائەخست و بە قوڵی هەناسەی هەڵ ئەمژی ... هەستێک وام لێ ئەکا  بیر بکەمەوە کە بیر لە چی ئەکاتەوە بەو ڕادەیە؟

؛ ئایا تۆ ئاسودە بووی ئەمشەو ؟

دویۆن؛ بەڵێ زۆر سوپاست ئەکەم بۆتۆ بوم بە کێشە

؛ نا نەخێر خاتون ئەتوانی لێرە بمێنیتەوە تا باش ئەبی ، تا هاوسەرەکەشت ئەگەڕێتەوە

دوبارە بە هەمان وشە چاوەکانی دویۆن  فرمێسکیان تیا قەتیز بوو ، جێگای سەرسامیە بۆچی وای بەسەر دێ؟

دودڵ بووم لە کردنی ئەوە بەڵام دەستم بە هێواشی لەسەر شانی دانا و وتم

؛تۆ باشی خاتون ؟

سەیری کردم بە ئاشکرا دیار بوو ئەیەوێ کۆنترۆڵی خۆی بکا ... لووتی سوور ببوو ،

دویۆن؛ ئەتوانی بە دویۆن بانگم بکەی ، مەڵێ خاتون

؛بـ باشە

ئۆو ئایا ئەمە گونجاوە!؟

دویۆن؛ تایهیونگ...... هاوسەرەکەم ناگەڕێتەوە ... هەرگیز ناگەڕێتەوە

دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️Where stories live. Discover now