"ئیل"
"دەی کچە جوانەکەم"
"ئیلی'م"
"باو..کە"
"دەی ئیل وەرە بۆلام"
"باوکە"هاوارێک لەو ژوورە تاریکەوە هات،دڵۆپە ساردەکانی فرمێسک قەترە قەترە لە ئاسمان دەهاتنە خوارەوە....وەک چاوی ئیلینا.
هەردوو دەستی خستە سەر سەری،پێویستە بەرگە بگرێت...ئێستا کاتی خۆبەدەستەوەدان نیە...دوژمنەکانی لەدەرەوەن...چاوەڕوانی ساتێکی لاوازی ئەکەن...بۆ ئەوەی بیمرێنن.
ئێستا نا،سەیری کاتژمێری کرد و بینی کە کاتژمێر 4:13 بوو.
بە هێمنی هەستا لەسەر پێخەفەکەی،وەک منداڵێکی ونبوو چووبەرەولای باڵەکۆنەکە و دەرگا شوشەیەکەی کردەوە و بە هێمنی چووە بەردەم بارانە ساردەکە،لەگەڵیدا فرمێسکە ساردەکانی کەوتە خوارەوە....بە هێمنی و بە ئازادی.
_
بە پێڵاوە پاژنە بەرزە ڕەشەکەی و درێسە شینەکەی...بەهەموو متمانە بەخۆبوونێکەوە...پێی خستە ناو کۆمپانیای خێزانەکەی.
تاڵە زەردەکانی قژی بە هێمنی لە دوایەوە سەمایان دەکرد،وەک مۆدێلەکان دەڕۆشت لە کاتێکدا هەموو چاوەکان لەسەر ئەوە...
کاتی ئەوەیە کە هەندێک مار ڕاو بکات.چووە ناو بەرزکەرەوەکە و لە ئاوێنە گەورەکە دا سەیری خۆی کرد،قژی بە شێوەی وەیڤی بە ئارامی بە پشتیدا هاتۆتە خوارەوە،درێسە شینە تۆخەکەی کە لە ڕەنگی چاوی تۆخترە وە هەروەها کڵاوێکی فەڕەنسی ڕەش...
وە لێوە پەمەیکانی وە هەروەها کەمێک هایلایت لەسەر کوپەکانی،وەک بوکەڵەیەک دەری خستبوو.کە بە ڕاستی بوکەڵەیە.
لەگەڵ چرکەی بەرزکەرەوەکە،بە فیز و دەسەڵاتێکەوە بەرەو هۆڵی کۆبوونەوەکە ڕۆشت،وە بێ ئەوەی لە دەرگا بدات دەرگای هۆلەکەی کردەوە.
بە بێ ئەملا و ئەولا وتی"ببوورن بە ڕێزان..."
هەمووان دەیانزانی کە ئیلینا ستۆن مەبەستی داوای لێبوردن نەبوو،بەڵکو تەنها ئەتەکێتێک بوو لە لایەن ئەوەوە.
ئیلینا بە بێ ئەوەی دابنیشێت،لە ناو جانتاکەی دا لەپتۆبەکەی دەرهێنا و بەستیەوە بە شاشە گەورەکە وە و سەری بەرزکردەوە و ڤیکتۆر و ئەلکساندەری بینی وە هەروەها هەندێک لە مامەکانی.
خەندەیەکی بە فیزی بۆ کردن و سەیری هەمووانی کرد و وتی"سڵاوتان لێبێت...من ئیلینا ستۆن ئەمڕۆ پلانی ساڵانەی کۆمپانیاکە دەخەمەڕوو....وە هەروەها بە پیاچوونەوە بە باری کۆمپانیاکە دەمەوێت لەم پلانە تازەیەدا،شێوازی کارکردنی بەشی ژمێریاری و زیادکردن و کەمکردنی باجەکان بگۆڕم وە..."
![](https://img.wattpad.com/cover/277398359-288-k857022.jpg)
أنت تقرأ
ll ئبریزا ll
Romance"تەنانەت ئەگەر خۆشم بە ئاڵتون دابپۆشم،ئەوا من هەر خۆڵەمێشم" ئیلینا ستۆن خێزانی ستۆن یەکێک لە بەناوبانگترین خێزانەکانی بەڕیتانیا، خێزانێکی ئاڵتونی کە لە چینی خانەدانانن، بەڵام کەس نازانێت کە چی لەژێر ئاڵتون دا هەیە. مافی چیرۆکەکە بۆ من دەگەڕێتەوە و...