"ئەهریمەنەکان"

439 87 6
                                    

لەسەر مێزێکی ئاڵتونی کە خێزانی ستۆنی کۆکردۆتەوە

بێدەنگی دەستی گرتبوو بەسەر هۆڵی نانخواردندا،
هەموان وەک دوژمن سەیری یەکتریان دەکرد،
وەک ئەوەی کە هاوبەش نەبن لە یەک خوێن و بنەماڵە.

لە کۆتای مێزەکە کچێک دانیشتبوو، قژێکی ئاڵتونی،
چاوێکی شین،وە پێستێکی سپی و لوتێکی بچووک و لێوێکی سەرنجڕاکێشی هەبوو.

بەڵام کە سەیری نێو چاوەکانیت دەکرد تەنها تاریکیت دەبینی، تاریکیەکی بێ کۆتا.

ئەوە ئیلینا ستۆن بوو

ئاگای لێبوو کە چۆن خێزانی ستۆن سەیری دەکرد،
وەک ئەوەی کەسێکی بێسوودە، بەڵام ئیلینا بێسوود نیە بۆ کەسێک بزانێت چۆن بەکاری دێنێت، کەسانێکی کەم ئەم شتە دەزانن.

بەڵام کاتێک هەمووان هەستان لەسەر کورسیەکانیان، بە بچووک و گەورەی خێزانی ستۆن.
ئەوکاتە ئیلینا خەندەیەکی کرد و کۆتا کەس بوو کە
هەستێت لەسەر مێزە ئاڵتونیەکە.

دەرگا گەورەکانی هۆڵەکە کرایەوە و دوو کەس دەرکەوت ڤیکتۆر و ساندرا، ڤیکتۆر کە گەورەی ئەم خێزانە بوو، چاوێکی سەوزی هەبوو وە هەروەها دەموچاو و قژی پیشانی دەدا کە تەمەنێکی گەورەی هەیە، بەڵام هێشتا هێز و دەسەڵاتی خۆی لەدەست نەداوە،بە چاوێکی تیژ و دەموچاوێکی سارد سەیری تاک بە تاکی خێزانەکەی دەکرد.

لەپاڵیدا ساندرا کە دەستی هاوسەرەکەی گرتبوو، بە چاوە هەنگوینیەکانی و خەندە درەوشاوەکەی، کە هەموو خەمەکانتی لەیاد دەبردیتەوە.

نزیک بوونەوە لە مێزەکە و پاسەوانە تایبەتەکەی
گەورەی خێزانەکە کورسی بۆ ساندرا ڕاکێشا و
ساندرا بە ئەتەکێتەوە دانیش لە تەنیشت هاوسەرەکەی.

ڤیکتۆر بە هێمنی گوتی "با دەست پێبکەین"

هەمووان بە ئەتەکێتەوە دەستیان برد بۆ چەقۆ و چەتاڵەکە و دەستیان کرد بە نانخواردن بە بێدەنگی.

ساندرا ئەم بێدەنگیەی شکان کاتێک بینی کورسیەکەی لای ڤیکتۆر چۆڵە"ئایە دەزانن کە ئەلکساندەر لە کوێیە"

هەموان بێدەنگ بوون و سەیری ئەو کچەیان کرد
کە لەپاڵ کورسیە چۆڵەکە دانیشتبوو، کچێکی قژ قاوەی چاو سەوز بوو کە خێزانی ستۆن بەوە بەناوبانگە کە چاوی زۆربەیان سەوزە.

بیرنا بە خەندەوە سەیری ساندرای کرد و گوتی"داپیرە ئەلکساندەر لە کۆمپانیاکانی باوکمە خۆت دەزانی کە باوکم ئەم ماوەیە زۆر نەخۆشە،
بۆیە تکایە لێی مەگرە. "

ساندرا بە شانازیەوە سەیری بیرنای کرد و گوتی"بێگومان نەخێر، وە ئەمڕۆ وەک هەمیشە جوان دەردەکەویت، ئەی وانیە ڤیکتۆر. "

بیرنا عەزیەکی سەوزی لەبەر بوو کە لەگەڵ چاوە سەوزەکانی دا دەگونجا.

ڤیکتۆر خەندەیەکی لاری کرد و گوتی" بێگومان، بەوشێوەیە"

 ll ئبریزا llحيث تعيش القصص. اكتشف الآن