"شارمۆلیپی"

223 50 13
                                    


ئیلینا لە بنمیچە گەورەکەی کۆشکەکە دانیشت بوو،لەو بەرزاییوە سەیری ئەو پەرژوبڵاویەی خوارەوەی دەکر،خزمەت کارەکان وەک مێروولە لێرە و لەوێ دەجوڵێن،نیکۆلای فەرمان بە پاسەوانەکان دەکات.

بێگومان ئەمە یەکێکە لە ئاهەنگە بێزارکەرەکانی خێزانی ستۆن،بەڵام ئەمە یەکەم جارە کە لە کۆشک ئاهەنگ دەگێڕن........سەیرە،بەڵام بەهەرحاڵ لەکۆتاییدا دەزانێت چی ڕوودەدات.

باش بوو کە زوو لە ئەلکساندەر ڕزگاری بوو،کاتێک زانی کە فایلەکان لای کێن ئەوا زانی کە بافلوس لەناو چووە،بۆیە تەنانەت ئەگەر ئەلکساندەر هەرشتێک بکات ئەوا بێسوودە،ئەبێ سوپاس گوزار بێت،چونکە چانسی لە ناوبردنی بافلوس لەسەر سینیەک لە ئاڵتون هاتۆتە بەردەمی.

ئیلینا ئەمڕۆ ئەلیتای نەبینی بۆیە کێشەیەکی تر لە ئارادایە............هەر کاتێک ئەلیتا دیار نەمێنێ ئەوا کێشەیەک هەیە...........وەک هەمیشە ئەم کچە موگناتیسی کێشەیە.

ئیلینا بەهێمنی لەسەر بنمیچەکە دابەزی و چووە خوارەوە،لەکاتێکدا کە بەناو ڕێڕەوەکاندا دەڕۆشت بیری لە ڕوداوەکانی ئەم دوایە دەکردەوە,هیوادارە کە هەموو شتێک بەپێی پلانەکەی سەر بگرێت.

کاتێک سەری بەرزکردەوە بینی کە ساندرا ڕێنمای بە خزمەتکارەکان دەدات بۆ ئەوەی کۆشکەکە بڕازێننەوە،وەک ئەوەی کە ئەو ئاڵتونەی کە پێی داپۆشراوە کەم بێت.

ئیلینا بە هێمنی لێیان دوور کەوتەوە و چووە باخچەکە،بە دوای ئەلیتا دەگەڕا بەڵام لەهیچ شوێنێک نەیدۆزییەوە،پێیوایە کە لە شوێنە نهێنیەکەیە.

ئیلینا کەمێک لە کۆشکەکە دوور کەوتەوە،لەیەکێک لە شوێنە شاردراوەکانی باخچەکە بوو کە کەمێک پیستر بوو لە بەشە جوانەکانی باخەکە.

ئەمە زۆر هاوشێوەیە لەگەڵ ئەو شتانەی کە مرۆڤەکان دەیکەن،تەنها گرنگی دەدەن بەو شتەی کە دیارە،وە ئەو شتەی کە دیار نیە وەک زبڵدانە.

ئیلینا بەردەوام بوو لە ڕۆشتن بۆ شوێنەکانیان،بەڵام ئەو یادەوەری بیرکەوتەوە کە هەمیشە هەوڵی دەدا لەبیر بکات.......

لەڕاستیدا ئەو کەسەی کە ئەم شوێنەی دۆزییەوە ئیلینا یان ئەلیتا نەبوو............بەڵکو ئەلکساندەر بوو

لەکاتێکدا هەموو خێزانی ستۆن ئیلینایان قبوڵ نەدەکرد،ئەلکساندەر تاکە کەس بوو کە ئیلینا قبوڵ بکات.

بە باشی ئەو ڕۆژانەی لەبیرە کە دەیهێنا بۆ ئێرە بۆ ئەوەی سەرقاڵی بکات لەوەی کە بیربکاتەوە.

لەو کاتەدا هەستێکی سەیری هەبوو.....هەستێکی تێکەڵ لە نێوان دڵخۆشی و دڵتەنگی........شارمۆلیپی.

بەڵام ئەمانە هەمووی لە ناوچوو کاتێک ئەلکساندەر بەشێوەیەکی سەیر کەسایەتی گۆڕا،چیتر وەک خۆی نەما،تا ئێستاش نازانێت کە هۆکاری گۆڕانی چی بووە.

 ll ئبریزا llحيث تعيش القصص. اكتشف الآن