"ئەفلاتوونی زەمەنی خۆی"

191 39 104
                                    

"بەڵێ سیرا....ئەمڕۆ بافلوس ستۆن کوڕی بزننمان و بازرگانی بەناوبانگ ڤیکتۆر ستۆن لە کۆمپانیایاکەی خۆی دەستگیرکرا لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری و بازرگانی کۆمپانیاکەی بافلوس ستۆن"

"جاک ئایە هیچ زانیاریەک نیە لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکە?! وە ڕای خێزانی ستۆن چیە? "

"سیرا وەک هەموومان دەزانین خێزانی ستۆن یەکێک لە بەناوبانگترین خێزانەکانی چینی بورجوازی....بۆیە هاوڵاتیان کاتێک ئەم شتەیان بیست پەشۆکان چونکە تاوانبارکردنی بافلوس کوڕی ڤیکتۆر ستۆن چاوەڕواننەکراو بوو...وە خێزانی ستۆن تا ئێستا هیچ شتێکی دەربارەی ئەم کەیسە نەوتووە...وە_"

"جاک بارودۆخی بافلوس ستۆن چۆنە?! وە کێ ئەم تۆمەتەی کردۆتە پاڵی?!وە ئایە بافلوس ستۆن دادگای دەکرێت"

"سیرا لەڕاستیدا بە گوێرەی قسەکانی ئەو کەسانەی کە ڕوداوەکەیان بینیوە وتیان کە پۆلیس هاتە ناو کۆمپانیاکە و بافلوس ستۆن لەگەڵ سکرتێرەکەی و بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری و بازرگانی دەستگیر کرد وە بەبێ هیچ وتەیەک بافلوس ستۆن و سێ هاوکارەکەی بران بۆ بنکەی پۆلیسی لەندەن... وە ئێستا بەپێی زانیارییەکانیمان بانگی پارێزەری خێزانی ستۆن کراوە وە ڤیکتۆر ستۆن بەڕێوەیە بۆ ئێرە بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامە نووسان لێرە لە بەردەم بنکەی پۆلیس کۆبوونەتەوە....بەڵام تا ئێستا تۆمەتەکە ئاشکرا نیە وە ئەو کەسەی کە ئەم تۆمەتەی ئاڕاستەی بافلوس ستۆن کرد نەزاندراوە..."

"جاک سوپاس بۆ زانیاریەکانت لەگەڵمان بمێنەرەوە...من سەبارەت بەم بابەتە دەچمە لای توێژەر_"

ئیلینا تەلەفیزیۆنەکەی کوژاندەوە لە کاتێکدا لە ژورەکەی خۆی نان دەخوات خەندەیەکی هێمن هاتە سەر لێوەکان"بەڵێ....ئاە لە کۆتایدا....لە هەمان ژەهر بخۆنەوە کە دەرخوارتان دابووم...سزای ئەو ئەهریمەنە ببینن کە دروستان کردووە"

_

ئەلێکساندەر لەگەڵ ڤیکتۆر بەڕێ کەوت بۆ بنکەی پۆلیس،هیچ شۆک بوونێک بە دیار ڤیکتۆر دەر نەدەکەوت،دەیزانی کە دوژمنیان زۆرە بۆیە پێویستە شتێک بکات بۆ ئەوەی ڕاستیەکە بشێوێنێت.

هەڵخەڵەتاندنی خەلک شتێکی زۆر قورس نەبوو....تەنها شتێکی تریان بەرێ کە زیاتر سەرنج ڕاکێش بێت.

ڤیکتۆر سەیری نیکۆلای کرد کە سەیارەکەی لێدەخوڕی و بە هێمنی وتی" پەیوەندی بە برۆنۆ بکە"
نیکۆلای سەیری ڤیکتۆری کرد"با هەر ئێستا بێت بۆ ئێرە"

ئەلکساندەر زانی کە کاتی گەڕانەوەی کێشەکان هاتووە.

_

فاسیلیا سەیر ئەو جوتە خوشک و برایەی کرد کە لە بەرامبەری دانیشتون،بە خەندەیەکەوە وتی"بەڕاستی بە داخەوەم کە ناتوانن زیاتر لامان بمێننەوە.."
ئەسینا خەندەیەکی جوانی بۆ کرد و وتی"ئێمەش هیوادار بووین زیاتر لێرە بمێنینەوە،بەڵام کاری زۆر مان لە دوای خۆمان جێ هێشتووە"

 ll ئبریزا llحيث تعيش القصص. اكتشف الآن