ئەلیتا لە پاڵ ئیلینا دانیشت بوو کە هەردووکیان پشتیان نابوە دیوارەکە،دوای ئەو گفتوگۆیە هەردووکیان بێدەنگ بوون.ئەلیتا پرسیارێک بە مێشکیدا هات و بە دوودڵی دەستی کرد بە قسەکردن"بەڵام چی دەربارەی ئەلکساندەر، ئەگەر کۆمپانیاکان بکرێتە موڵکیەتی ئەو، ئەوا دەسەڵاتی زیاتری دەبێت، هەروەها پاڵپشتی زیاتری دەبێ بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی داهاتووی خێزانەکە"
ئەلیتا هەناسەیەکی دایەوە کاتێک ئیلینا وەڵامی ناداتەوە، ئیلینا ناتوانێت هیچ بکات دەربارەی ئەلکساندەر،بە تایبەتی کاتێک ئە_
ئیلینا بیرکردنەوەی ئەلیتا شکاند کاتێک وتی" پێموایە لە کۆتایدا پێویستە_"
ئەلیتا خێرا ئیلینای وەستان و خێرا وتی" ئیلینا، نابێت تۆ دوای ئەو ڕێگایە بکەویت کە فاسیلیا بۆی هەڵبژاردویت"
ئیلینا بە ساردی سەیر ئەلیتای کرد و وتی "کەواتە، ڤیکتۆر بەکارئەهێنم"
کاتێک خۆت لاوازیت و دەسەڵاتت نیە ئەوا هەوڵبدە
دەسەڵاتی کەسانی تر بەکار بهێنیت، ئاوا بەئاسانی بە ئامانجەکەت دەکەیت.ئەلیتا سەری لەقاند،بەڕاستی ژیانیان مایەی بەزەییە.
ئیلینا سەیرێکی قۆلی ئەلیتا کرد،کاتێک ئەو برینانەی بینی کە دیاربوو تازەن، بە هێواشی وتی لەکاتێک دا
سەیری چاوی ئەلیتای دەکرد" ئەندریا هێشتا نەوەستاوە لەو شتە "ئەلیتا بەهێواشی سەری لەقاند بە نەخێر،ئیلینا ناتوانێت چیتر بەرگەی ئەمە بگڕێت هەموو شتێک جگە لە ئەلیتا بۆیە بەخێرای هەستا و بێ ئەوەی سەیری دواوەی بکات ڕۆشت بەرە و کۆشکەکە.
بەناو ئەو ڕێڕەوە چۆڵە ئەڕۆشت کەهەمووی داپۆشراو بوو بە ئاڵتون،بێگومان ئێرە کۆشکی خێزانی ستۆنە.
ڕۆشتە بەردەم ئەو دەرگایەی کە هەموو ژیانی لە ناوبرد،بە ساردی سەیری ئەو دوو پاسەوانی کرد کە لە لای دەرگاکە وەستاون، گرنگی پێ نەدان و دەستی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لە دەرگاکە بدات، بەڵام پێش ئەوە کەسێک دەرگاکەی کردەوە،ئەو کەسە نیکۆلای بوو، پاسەوانی تایبەتی گەورەی خێزانەکە، ئیلینا بە خەندەوە سەیری سندوقی نهێنیەکانی باپیری کرد.
نیکۆلای سەیرێکی ئیلینای کرد و بە هێمنی وتی"سڵاو خاتوونەکەم،بەڕێز ڤیکتۆر لە ژورەوەیە"
نیکۆلای لە سەر ڕێگاکە لاچوو و دەرگاکەی بۆ ئیلینا کردەوە بۆ ئەوەی بێتە ژوورەوە، کاتێک ئیلینا هاتە ژوورە و دووبارە سەیری ئەو دیکۆرەی کرد کە بەڕاستی هەرگیز لەیادی ناچێت.
زیاتر ڕەنگی سپی و ڕەش بەکارهات بوو، وە کتێبیخانەیەکی گەورەی لێبوو کە پڕ بوو لە فایلی تایبەت بە کۆمپانیایاکانی خێزانی ستۆن،بەڵام ئیلینا مەحاڵە باوەڕ بکات کە ڤیکتۆر فایلەکان لێرە دادەنێت،ئەو فایلانە ساختەن.
أنت تقرأ
ll ئبریزا ll
Romance"تەنانەت ئەگەر خۆشم بە ئاڵتون دابپۆشم،ئەوا من هەر خۆڵەمێشم" ئیلینا ستۆن خێزانی ستۆن یەکێک لە بەناوبانگترین خێزانەکانی بەڕیتانیا، خێزانێکی ئاڵتونی کە لە چینی خانەدانانن، بەڵام کەس نازانێت کە چی لەژێر ئاڵتون دا هەیە. مافی چیرۆکەکە بۆ من دەگەڕێتەوە و...