بە ساردی سەیری سەقفی ژورەکەی کرد.....
بە هێمنی هەستا و ئەم شەویش بە شێوەیەکی هەڵە خەوت، بۆیە ئازاری ملی تەواوی ڕۆژەکە وازی لێ ناهێنێت.
چوو بەرەو دەست شۆرەکە و ئاوی کرد بە دەمووچاویدا....کاتێک سەری بەرزکردەوە و سەیری ئاوێنەکەی کرد......شێوەی وەک خوێنمژەکان بوو.
بە قاچێکی لەرزیو چووە سەر کورسیەکە و نزیک بۆیەوە لە مێزەکە و کۆنسیلەرەکەی هەڵگرت بە شێوەیەکی شێتانە هێنای بە دەمووچاویدا پاشان بیری نیە کە چیتری خستە سەر دەموچاوی بۆ ئەوەی دەموچاوی جوان دەربخات.
جوانە...
دوای ئەوەی کە دەیڤد پێی وت،زانی کە لە ڕابردوودا ماوەتەوە.......
پێویستی بە درۆ نیە کەس ئەوە لەبیر ناکات کە بەسەریاندا هات.بەڵام دەیڤد.....
خۆشیدەوێت...لەوانەیە
سەرەتا تەنها سەرسامی بوو...بەڵام دەیڤد.....نازانێت بەڕاستی نازانێت.
هەستەکانی پەرژوبڵاون...هەموو شتێک لە یەکەم ژوانیان دەستی پێکرد.....ئەتوانین بڵێین کە ئەو ژوانە ڕێکخرابوو بۆ ئەوەی هەواڵەکان لە میدیاکاندا بڵاو ببێتەوە.
بەڵام کاتێک یەکەم جار بینی....هەموو شتێک گۆڕا، چاوپێکەوتنەکانی بیرنا و دەیڤید زۆر نەبوون،بەڵام بیرنا....هەستی بۆی هەیە.
بەڵام........
بیرکردنەوەی دەیڤد،بەڕاستی نازانێت چی بکات.
هەناسەیەکی هەڵمژی....پێویستە زۆر بیر نەکاتەوە.
_
لە هۆلی نانخواردن هەمووان جمەیان دێت.
دوای ئاهەنگەکە زۆربەی خێزانەکان ڕۆیشتنەوە، بەڵام هەندێک نا.....ڤیکتۆر و ساندرا نەیانهێشت میوانە بەڕێزەکانیان بڕواتەوە.
بە بیانووی ئەوەی کە هیلاک دەبن.هه وەک ئەوەی پلانیان بۆ هەموو ئەم شتانە دانەناوە.
ئەلکساندەر لەگەڵ ئیلینا دانیشتووە،بە چاوێکی سارد سەیری مێزەکە دەکەن.
ئیلینا بە چاوێکی سووک سەیری کەسەکانی دەکرد،بە ڕاستی نازانێت بۆچی مرۆڤەکان قێزەونن،شێوەیان پڕە لە ئاڵتون بەڵام بەڕاستی ناخیان تەنها خۆڵەمێشە.
جوانی.......بەڕاستی کاتێک سەیریان دەکەیت تەنها تابلۆیەکی هونەری شاهانە دەبینیت ئەو بۆیەیە ئاڵتونیە نابینیت کە هەموو قێزەونییەکی شاردۆتەوە.
ئەو ئاڵتونەی کە هونەر دروستی کردووە.
بە لا چاوێک سەیری بیرنای کرد،شتێکی تر بووە.
أنت تقرأ
ll ئبریزا ll
Romance"تەنانەت ئەگەر خۆشم بە ئاڵتون دابپۆشم،ئەوا من هەر خۆڵەمێشم" ئیلینا ستۆن خێزانی ستۆن یەکێک لە بەناوبانگترین خێزانەکانی بەڕیتانیا، خێزانێکی ئاڵتونی کە لە چینی خانەدانانن، بەڵام کەس نازانێت کە چی لەژێر ئاڵتون دا هەیە. مافی چیرۆکەکە بۆ من دەگەڕێتەوە و...