"ژەهری زەرنیخ"

246 68 30
                                    


لەو ژورە تاریکە کە کچێک لەسەر زەویەکە ڕاکشا بوو،سنگی بەرز دەبویەوە و نزم دەبویەوە بە خێراییەکی زۆر، چاوی بە توندی نوقاند بوو، هەناسەی بە سەختی دەدا،جەستەی لە ئارەق دا نقومبووم ببوو،وەک ئەوەی لە سەرەمەرگدا بێت.

هەرچۆنێک بێت ئیلینا جەستەی ڕاکێشا بۆ لای کانتۆرەکە،هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بۆ ئەوەی نەبورێتەوە،دەستی برد بۆ ژێر سندوقی پێڵاوەکانی کە هێشتا بەکاری نە هێناوە و پاڵی پێوە نا بۆ ئەو لاوە،لەژێر سندوقی پێڵاوەکانی هەندێک شوختی لێبوو کە لە چوارگۆشە دەچوو لەسەر عەرزە تەختەکەی ژورەکە،ئیلینا بە بێ هێزی دەستی برد بۆ ئەو شوختانە و بە نینۆکی هەوڵی دەدا شتێک دەربێنێت،چەند نینۆکێکی شکا بەڵام لە کۆتاییدا توانی لای بدات.

چوارگۆشەیەکی تەختە بە دەستی ئیلینا وە بوو لەژێر شوێنە کە قاسەیەکی لێبوو،ئیلینا دەستی برد بۆ دوگمەکان و قاسەکە کرایەوە، لە ناویدا چەند شوشەیەکی سەیری لێبوو کە شلەیەکی سەیرتری تێدابوو،ئیلینا خێرا دەستی برد بۆ شوشەیەک و خواردیەوە،دواتر لە پەرژوبڵاویەدا ڕاکشا، هێواش هێواش حاڵی باش دەبوو.

کاتێک زانی کە دەتوانێت بجوڵێت ڕۆشت بەرەو دەست شۆرەکە، بەڵام ئازاری گەدەی وای لێکرد دوبارە بکەوێتە زەویەکە، هەناسەیەکی هەڵکێشا و ئاوی ساردی کرد بە دەمووچاوی دا,بانیۆکەی پڕکرد لە ئاو و چووە ناوی.

ئیلینا دەیزانی کە ئەمە کاری فاسیلیایە،دوای نانخواردنی ئێوارە خێزانی ستۆن لە هۆڵی دانیشتن کۆبوونەوە،لەو کاتەدا فاسیلیا فەرمانی بە خزمەت کارەکەی کرد کە چا بهێنێت،ئیلینا دەیزانی کە قبوڵنەکردنی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەلکساندەر باجی هەیە وە دەیزانی کە ئەمجارە فاسیلیا وازی لێ ناهێنێت.

بۆیە چاکەی ئیلینا ژەهراوی بوو، وە ژەهرەکەش خێرا کاری خۆی کرد، هەرچەندە خێزانی ستۆن لە مناڵیەوە کەم کەم ژەهریان دەدرێتێ بۆ ئەوەی کە ژەهراوی کران زۆر کاریگەری نەبێت یان نەمرن.

بەڵام فاسیلیا ئەم جارە بڕێکی زیاتر لە پێوستی بەکارهێنا لە چاکەدا، ئیلینا سەری نوقوم کرد لە ئاوەکە،کاتێک زانی پێویستی بە هەوایە سەری دەرهێنا.

ئیلینا لە بانیۆکە هاتە دەرەوە و خۆی شۆرد و ڕۆبێکی لە بەر کرد و چووە باڵەکۆنەکە.

ژەهری زەرنیخ، ژەهرێکە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێش خراوە، نە بۆنی هەیە نە ڕەنگ بۆیە بەکارهێنانی زۆر ئاسانە،بڕێکی زۆر لە زەرنیخ دەتوانێت بتکوژێت،بەڵام فاسیلیا تەنها ئەوندەی بەکارهێنا کە مەناعەی جەستەی ئیلینا دژی ژەهر سودی نەبێت و نیشانەکان لەسەر جەستەی دەر دەکەوێت وەک ئاگادارکردنەوەیەک.

کاریگەریەکەی دوای پانزە خولەک دەر دەکەوێت،بەپێی ئەو شتەی کە لەناو گەدەدا یە ئەگەر شتێکی چەوری لەگەڵ بێت ئەوا درەنگ تر کار دەکات بەڵام ئەگەر لەگەڵ خواردنەوەیەکی گەرم بوخرێت ئەوا کاریگەریەکەی خێرا دەردەکەوێت.

 ll ئبریزا llحيث تعيش القصص. اكتشف الآن