"یەکەم ژوان لە تاریکی"

290 46 15
                                    

بە چاوە قاوەییەکانی لە شوشەکەوە سەیری تاوانبارەکەی ئەکرد،دەستەکانی لەسەر لێوی دانا بوو،بە تەرکیزێکی زۆرەوە سەیری بەرامبەری ئەکرد.

لە پەنایا پیاوێک لەسەر کورسییەک دانیشتبوو،ئەویش بە هەمان شێوە سەیری بارودۆخەکەی ئەکرد.

"بارودۆخەکەت بەلاوە چۆنە?"پیاوەکە بە هێمنی وتی

"همم...نازانم بۆچی کەسێکی وەک منیان تێوەگلانووە،لە کەیسی کوڕێکی نازدار کە نازانێ پارەکانی باوکی بەڕێوەبا" کوڕە وەستاوەکە وتی،کە بەهۆی ڕوناکی لابتۆپەکە قژە ڕەشەکەی دەر ئەکەوت،لەگەڵ جەستە وەرزشییەکەی.

زۆر بێزار دیار بوو لەو کەیسەی کە وەری گرتووە...پیاوەکە هەناسەیەکی قوڵی یایەوە"خۆت ئەزانی تۆ باشترینی لەم ئیشە"

"هەرچی لەژێر دەستیانایە وێرانە،من ئەم کەیسە وەرناگرم و ئەیەم بە یەکێکی تر"کوڕەکە بە ساردی وتی،ویستی لە ژورەکە بڕواتە دەرەوە بەڵام قسەی پیاوەکە وەستاندی"ئەمە فەرمانی بەڕێوبەری بنکەیە وە تۆ ناتوانیت ڕەتی بکەیتەوە"

_

ئیلینا سەیری ئەلکساندەری کرد کە لەبەرامبەری دانیشتووە،کاتێک وتی با ئێوارە بڕۆینە دەرەوە..وایدەزانی بۆ شوێنێکی ڕۆمانسی دەچن..بەڵام ئەلکساندەر سەیارەکە لێدەخوڕێ بەناو دارستانە تاریک و چڕەکەیا...یەکەم ژوان لە تاریکی.

ئیلینا هەستی دەکرد کە ڕاهاتووە لەسەر ئەو بیرۆکەیەی کە ناچارە ببێ بە هاوسەری ئەلکساندەر...
هاوسەری ئەلکساندەر!?
سەیرە..ئەلکساندەر هەمیشە ئەو کەسە بوو کە لەکاتی ناخۆشی لەگەڵی بووە..باوەشی پیاکردووە و ماچی کردووە...هاوڕێ و کەسێکی خۆشەویست بووە لای...تا ئەویش ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕۆشت.

هیچ حەز بە هاوسەرگیری ناکات...لەبەر پلانەکەی...بەڵام ئەگەر پێویست بوو ناچارە....وە نازانێت هەستی ئەلکساندەر چۆنە...کێیە بۆ ئەو...بۆچی ئەویش گۆڕا......
بەم هەموو بیرکردنەوە نەرێنیانە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی...کەی ئازاد ئەبێ.

سەیری ئەلکساندەری کرد کە سەیری ڕێگاکە ئەکات،ئەلکساندەر چاوێکانی زۆر جوان بوو...جیاواز لە هەر ئەندامێکی تری خێزانکە...تەنانەت بیرناش..چاووکانی سەوزێکی تۆخ بوون.. کاتێک لە قوتابخانە بوو زۆر کچ سەرسامی بوون.. لە کاتێکدا تەنها ئەو ئەیزانی چۆنە...لە تاریکیدا تەنها ئەو شەیتانەکانی ئەلکساندەری ئەبینی و باوەشی پێدا دەکرد.

"دیسان خەیاڵی بەلای جوانیەکەما ڕۆشت"

"ئهم...بیر ئەکەمەوە لەژێر ئەم دەموچاوەوە چەند قێزەونی" ئیلینا بە هێمنی جوابی دایەوە...قژی هاتبووو بەر چاوی...وە چاوی خەواڵ و دیاربوو.

"پێم وابێت تۆ حەزت لەو قێزەونیەمە...ئەی وانیە..ئیلینا ئەلکساندەر ستۆن"

"ناوم مەخەرە سەر ناوی خۆت...بیرت چوو کە لەوە سوکترم کە ستۆنبم" ئازارێک لە قوڕگی دروست بوو، چاوەکانی ئەکزایەوە بۆ ئەوەی فرمێسکەکان بخاتە خوارەوە...بەڵام نەیکرد نابێت لاواز بێ بە تایبەتی لە بەرچاوی ئەو...لەگەڵ ئەو یادەوەریە خراپانە..دوبارە ئازار و برینەکانی گەڕانەوە...بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە هێشتا لێرەن وە نە ڕۆشتوون.

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: May 17, 2023 ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

 ll ئبریزا llحيث تعيش القصص. اكتشف الآن