✍︎4✍︎

151 54 1.3K
                                    

جین پرسیار لەخۆی دەکات دەڵێت
ئایا ئەوانیتر هەست بەوە دەکەن کە دەتوانێت گوێی
لە گفتووگۆی ئەوان بێت.!

"ئەو بەدڵنیاییەوە خەمۆکی هەیە"
یۆنگی هەوڵێدا ڕوونی بکاتەوە
"لە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر وە تا ئێستاش"

"بەڵام ئەو هەمیشە دڵخۆش بووە"
هۆسۆک سەرلێشێواو دیاربوو.

کەسێکیان ئاهێکی زۆر قڕسی کرد
ئەمە نامجون بوو
"ئەو پێویستی بە یارمەتیە.
ئایا وانیە؟"

"مەبەستت لە چارەسەریە؟"
هۆسۆک پرسیاری کرد.

"هیچ ڕێگایەک نییە کە بتوانین ڕازی بکەین، تۆ دەزانیت کەئەو چۆنە"

" ئێمە نازانین کە ئەو بەچی ڕازی دەبێت"

"دەی یۆنگی ،ئێمە جین هیۆنگ دەناسین چەندان ساڵی درێژە"

"بۆماوەی چەند بەردەوام دەبوو لە درۆکردن لەگەڵمان ها؟"
" ئێمە بەڕاستی چەند دەبێت ئەو دەناسین؟"

دواتر بێدەنگی هەبوو، جین زمانی گەزیەوە کاتێك گوێی لە دوا دەنگ بوو.
" بەتەواوی"

ئەو ڕقی لەوەیە کە ئەندامەکان بۆی نیگەران ببن بەڵام زۆر درێژ نابێتەوە. ئەو تەنها چوار نامەی ماوە بنووسێت پێش ئەوەی بڕوات. وە هەموو شتێک باش دەبێت.

دەفتەری یاداشتەکەی ڕاکێشا، هەستی کرد دەبێت بەزووترین کات بنووسێت. بۆ خولەکێك بیری کردەوە دەربارەی ئەو کەسەی ئەم جارە نامەی بۆ دەنووسێت.
وە بیری لەم گفتووگۆیەی ئێستا دەکردەوە لە گوێی لێبوو.

ئەوە بڕیارێکی قوڕس نیە، دەزانێت هێشتان هاوڕێیەکی هەیە کە باوەڕی پێی دەکات..... ئەو شتەی کە پێی وایە کە هێشتان دەتوانێت یارمەتی جین بدات.
هەستی بەخراپی کرد چونکە ئەوان هەڵەبوون بەڵام ئێستا ناتوانێت هەستەکانی کۆنترۆڵ بکات.
ئەو پێویستی بەوەیە بنووسێت.

ئازیزەکەم هۆسۆک "دەستی کرد بە نووسین" سوپاس بۆمتمانە کردنت بەمن لەکاتێکدا ئەوانیتر نەیان کرد جگە لەتۆ وە من زۆر بەرز دەنرخێنم تەنانەت ئەگەر ئەوەندەش باسی نەکەم.
من دەزانم کە ناتوانم بەباشی سەمابکەم بەڵام تۆ هەمیشە یارمەتی منت داوە لە سەماکردن تەنانەت ئەگەر کاتێکی زۆری بخایاندایە بۆ فێربوونم.

وە هەرچەندە ئێستا نامجون وابیر دەکاتەوە کەمن بێهوام وە یۆنگی گومان لە هەموو ئەو شتانە دەکات کە پێم وتووە بەڵام لەکۆتایدا تەنها تۆ باوەڕت پێکردم.

من نازانم ئەگەر ئەو قسەیەی یۆنگیت لەدڵی خۆتدا گرتووە.

وە بەڵێ من گوێم لەهەموو قسەکانتان بوو کە دەربارەی من کردتان، ئایا ئەوە نهێنی نەبوو؟!.
دەبوایا زیاتر وریابوونایە کاتێك وەك ئافرەتە بەتەمەنەکان باستان دەکردم.

✍︎نــــامـــەکــــان✍︎/𝑲𝑺𝑱/✔️/کــــۆتــــای هــــاتـــــووە/حيث تعيش القصص. اكتشف الآن