هەستەکانی وەك ئەوەبوون ئاوێك بێت بە خێرای بە بەنداوێك دابڕوات جین پرسیاری لەخۆی دەکرد کە ئیتر هەموو شتێك تەواوبووە.
ئەوەی لەبیریەتی کە کەوتە خەوێکی قووڵەوە وە ئەو دەیزانی کە حەبێکی زۆری خواردنەوە بۆ ئەوەی دڵنیابێت کە جارێکی تر لەخەو هەڵناسێتەوە، بۆیە دەبێت مردبێت.
بەڵام بۆچی واهەست دەکات کە سەری قوڕسترە؟
"هیۆنگ؟"
گوێی لێبوو، وە ئەو دەنگە وای لێکرد بیەوێت بگریێت.لەوانەیە ئەو توڕەبێت، لەوانەیە بیرەوەریەکانی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی جارێکیتر لەو بیرەوەریانە بژیەتەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ناتوانن لێرەبن، چونکە دەبێت مردوو بێت وە ئەوان نا.
"نامجون هیۆنگ، بۆچی بەخەبەر نایە؟"
ئەو دەنگە زۆر خەمبارانەبوو.ئەو هەوڵیدا بیری بکەوێتەوە کە ئەو دەنگە لەکوێ بیستووە بەڵام بیری نەهاتەوە کەلە کوێ بیستوویەتی.
توانی دەنگی ئەویتر جیابکاتەوە ئەویش تەنیا نامجون بوو. دەتوانێت هەست بە دەوروبەرەکەی بکات." هیۆنگ، دەتوانی گوێت لێمان بێت؟"
هەست بەدەست لێدانەکانی ئەوان دەکرد بۆ سەر قۆڵ و شانی کە دەیان جوڵاندەوە، وە سەرسام بوو.
ئەمانە بیرەوەری نین، ئەوە ڕاستیە.
چەند جارێك چاوەکانی تروکاند لەکاتێکدا چاوەڕی ئەوەی دەکرد تا بتوانێ بەباشی ببینێت، بەبێدەنگی سەیری شەش دەموچاوی نیگەرانی کرد کە سەیری دەکردن.
ماکنایز فرمێسکەکانیان دەڕشت، ئەوان کۆببوونەوە وەك ئەوەی داوای باوەشی گەرم بکەن.
یۆنگی دەستە لەرزیوەکانی لەسەر شانی هۆپیە وە نامجون دەفتەری نامەکانی لە دەستدایە.سەرکەوتوو نەبووم. ئەو زانی، هەستی بە خنکان کرد کاتێك بۆی دەرکەوت شتەکەی بەرەو خراپتر بردوە.
ئەو سەرسام بوو کەچۆن دۆزیویانەتەوە __ چۆن ئەویان ڕاگرت؟ __ چونکە دەبوو ئەمڕۆ بمرێت وە ڕووینەدا، ئەو هیواخواز بوو کە مردبا."هیۆنگ" دەنگی شکاوی تایهیۆنگ بوو و خۆی هەڵدایەوە باوەشی جین پاشان هەموو کوڕەکان قۆڵیان لەدەوریدا پێچایەوە، ئەویش هەمان شتی کرد.
ئەوان بۆ ماوەیەك ئاوا بەبێ وشە مانەوەو جین چێژی لەو باوەشە گەرمەی ئەوان وەرگرت.
نامجون یەکەم کەس بوو کە خۆی ئاسای کردەوەو بە هێواشی دوور کەوتەوە دواتر ئەوانیتریش یەك یەك دوور کەوتنەوە بە ناردنی زەردەخەنەی گەرم.
أنت تقرأ
✍︎نــــامـــەکــــان✍︎/𝑲𝑺𝑱/✔️/کــــۆتــــای هــــاتـــــووە/
Açãoجــیـن دوایــن نـــامـەکـانـی بـــۆ ئــەنــدامــانـی بـــانــدەکــەی دەنــووســێـت. / چـــیـڕۆکـی وەرگـێـڕدراو / (𝑆𝑡𝑎𝑟𝑡) /24/2/2022/ (𝐸𝑛𝑑) /17/5/2022/