✍︎7✍︎

138 51 1K
                                    

جۆنگکووک زۆربەی بۆشاییەکەی سەر جێگاکەی داگیر کردبوو کاتێك خەوتبوو بەڵام جین هیچ لاری نەبوو.
گەورەکە پشتی بە تەختەکەی جێگاکە داداو پێیەکانی لە ژێرەوە بە وریاییەوە درێژ کرد.

ئەو دەفتەری تێبینیەکەی ئامادە کرد بۆ نووسین بەڵام کۆتایی هات بەسەیر کردنی لاپەڕە بەتاڵەکە
بیر لەوە دەکاتەوە کە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ڕوویدا.

سەیری جۆنگکووکی کرد وشەکان دەنگی دەدایەوە لە گوێکانیدا __ ئێمە شایەنی تۆ نین هیۆنگ، وە ئێمە تۆمان خۆش دەوێت __ ئەو هەستی کرد کە ئەو زۆر مەبەستی ئەوە بووە کە ئەم کارە بۆ هەموو ئەوانە بکات.

بەڵام ئەوە بۆ ئەوان باشترە. ئەو پێی وایە
چونکە کاتێك ئەو ڕۆیشت پێویست ناکات نیگەران بن و بەرپرسیاریەتی ئەو هەڵگرن یان بەهیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ بکەن.
چونکە کاتێك ئەو ڕۆیشت ئەوان دڵخۆش دەبن.

ئەم بیرۆکەیە هانی زیاتری دا بۆ نووسین وە لە لاپەڕەی دواتر دا دەستی بە نووسین کرد بە
ئازیزەکەم جۆنگکووک.

بۆ ماوەیەك دڵنیانەبوو کە نامەکە چۆن دەست پێبکات. ئەو لە نامەکەی یۆنگی دەست پێکرد بە قسەی سادە و سوپاس و پێزانین، نامەکەی تایهیۆنگ بەسکاڵا و داوای لێبوردن، هۆسۆك بە سوپاسگوزاری وە جیمین بە هەست کردن بە شانازی.
بەڵام جۆنگکووک شتێکی ترە.

ئایا ئەو دەبێت سۆزداری بێت؟ یان ئاسایی؟ یان دەبێت پەلە بکات و کۆتایی پێ بهێنێت؟

جین بەڕاستی نازانێت چی دەکات بەڵام بیری لە شتی تر دەکردەوە، بیری لە گفتوگۆکەی لەگەڵ جۆنگکووک وە وشەکان خۆیان بەئاسانی هاتن.

ببورە. زۆر داوای لێبوردن دەکەم.

وەستا، ئەو واهەست دەکات کە پێویست ناکات دەربارەی  هۆکاری داوای لێبوردنەکە بنووسێت، ئەو پێی وایە جۆنگکووک دەتوانێت خۆی تێبگات کە مەبەستی چیە.
زەحمەتە هەموو ئەو شتانە بنووسێت کە داوای لێبوردنی لەسەر دەکات.
دڵی هەستی بە ئازار کرد لەکاتێکدا بیری لەوە دەکردەوە کە ئەوان دەخاتە ناو چیەوە.

ئەو زۆر داوای لێبوردن دەکات وە نازانێت چۆن شتەکان باشتر بکاتەوە.

دەمەوێت ڕاستگۆبم من بەڕاستی پێشبینی ئەوەم نەدەکرد کە کارەکە بگات بە ئێرە، تەنانەت لە سەخترین ڕۆژەکاندا چونکە هەمووتان لای منن.
هەرگیز گومان مەکە لە خۆشەویستی من بۆتۆ، تکایە. چونکە ئێوە جیهانی منن وە من زیاتر لەهەموو شتێك خۆشم دەوێن.

ببورە بۆ ڕۆیشتنم. من نامەوێت تۆ وابیر بکەیتەوە کە ئەمە پەیوەندی بە ئێوە هەیە، من تەنها زۆر ماندووم.

✍︎نــــامـــەکــــان✍︎/𝑲𝑺𝑱/✔️/کــــۆتــــای هــــاتـــــووە/حيث تعيش القصص. اكتشف الآن