تایهیۆنگ خەوتبوو کاتێک جین ڕۆیشتە ژوورەکەی.
ئەویتر سەری بەڕاست و چەپ بادا کاتێك بینی هێشتان لاپتۆپەکە کاردەکات... لەسەر فیلمێکدا.
جین دەوەستێتوو تۆزێك سەیری دەکات پێش ئەوەی فیلمەکە بوەستێنێت.
ئەو دەزانێت کاتێك تایهیۆنگ لەخەو هەڵبستێت ببینێ لاپتۆپەکەی پاتری تەواوبووە وە فیلمەکەی وەستاوە ئەوا توڕە دەبێت __دوای ئەوەی لاپتۆپەکەی داخستوو دواتر بەپەلە گەڕایەوە ژوورەکەی کتێبوو قەلەمەکەی دەرهێناو پاشان گەڕایەوە ژووری تایهیۆنگ و جۆنگکووک لەسەر جێگاکەی جۆنگکووک دانیشت لەسەرەتادا ئەو پلانی دانا کە نامە بۆ ئەندامەکان بنووسێت بە پێی تەمەن___لە گەورەوە بۆ بچووکترین__بەڵام ئێستا کە تایهیونگی بینی بڕیاریدا ئەم بیرۆکەیە هەڵبوەشێنێتەوە.... گرینگ نییە کێ یەکەم و کێ کۆتاییە..... لە کۆتاییدا هەر دەمڕم.
ئازیزەکەم تایهیۆنگ "دەستی بەنووسین کرد" تکایە خەمبار و تووڕە مەبە، ئەزانم وادەبیت وە ناتوانم گلەیت لێ بکەم، بەڵام دەمەوێت تێبگەیت لێم.
من لێرە دڵخۆش نەبووم__وابزانم تۆ هەستت بەوە کردوە___زۆر لەمەوپێش پێویستم بەوە بووە.
ئەو نەیدەزانی ڕێگای ڕاست بۆ وتنی ئەوە چییە، تایهیۆنگ جوان و نەرمە وە جین دەترسێت ئازاری بدات یان خەمباری بکات، سەیری کوڕە خەوتووەکەی کرد....
سەیری قژە تاریکەکەی کرد، چاوەکانی کە نیمچە کراوەن وە ئەو ڕێگایەی کە لێوەکانی کراوەتەوە دەنگ دەردەکات لەکاتی خەوتنیدا.ئەو بەردەوام بوو لە نووسین
تای هەڵەی تۆ نیە، باشە؟
تۆ واتلێکردم زەردەخەنە بکەموو زۆر پێبکەنم ،تۆ دڵێکی باشت و جوانت هەیە، وە پێکەنیناویشی وە من نامەوێت تۆ بەهیچ شێوەیەک بگۆڕێت، تۆ هەمیشە وەك منداڵێك دڵخۆش دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویست دەکات بەردەوام بیت لەسەری.ئەو بیری کردەوە کە تایهیونگ لەوە تێبگات کە مەبەستەکەی چیە.
تۆ کەسێکی باشیت کیم تایهیۆنگ، تۆ زۆر بەتوانا و بێهودەیت، تۆ ئەستێرەیەکی درەوشاوەی، هەموومان زۆر خۆشمان دەوێت.
تکایە ئەوە لەبیرمەکە.ئەزانم کەتۆ هەست بە دڵتەنگ بوون دەکەیت کاتێك خەڵک بەتۆ دەڵێن نامۆ یان بوونەوەری ئاسمانی، دەزانم تۆ دەبێت بزانیت کە ئەوان بە شێوەیەکی
باش مەبەستیان ئەوەیە.تایبەتمەندیە سەیرەکانت یەکێکە لە باشترینەکان.
وە دەزانم کاتێك پێت دەڵێن زەردەخەنەی چوارگۆشەکەت هەیە تۆ پێی ناڕەحەت و خەمبار دەبیت. وامەبە چونکە من پێم شیرینە.
أنت تقرأ
✍︎نــــامـــەکــــان✍︎/𝑲𝑺𝑱/✔️/کــــۆتــــای هــــاتـــــووە/
Açãoجــیـن دوایــن نـــامـەکـانـی بـــۆ ئــەنــدامــانـی بـــانــدەکــەی دەنــووســێـت. / چـــیـڕۆکـی وەرگـێـڕدراو / (𝑆𝑡𝑎𝑟𝑡) /24/2/2022/ (𝐸𝑛𝑑) /17/5/2022/