یۆنگی بەتوندی ناڕەزایی دەربڕی لە دژی چێشتلێنانی جین بۆ نانی ئێوارە بەڵام هەرچۆنێك بێت ئەو کردی شتێکی ئەوەندەش گران نیە بەڵام بەس بۆ سەلماندنی بۆ یۆنگی و باقی ئەندامەکانی تر کە نەخۆش نیە.کێشەی ئەو لەناو سەریدایە نەك لەجەستەی بۆیە دەتوانێت بەباشی کاربکات.
"ئەم خواردنە زۆر خۆشە جین هیۆنگ"
تایهیۆنگ وتی کاتێك دەستی بەخواردن کرد.جۆنگکووک لەکۆتای مێزەکە بەمنگەوە هاوڕابوونی خۆی بۆ قسەکەی تایهیۆنگ دووپات کردەوە.
"قسە مەکە کاتێك دەمت پڕە"
جین بە گاڵتە وایوت بەڵام دڵخۆشبوو.ئەوە یەکەم جارنییە کە ستایشی چێشتلێنانەکەی دەکەن بەڵام ئەمە هەمیشە دڵخۆشی دەکات.
"نەخێر، ئەو ڕاست دەکات هیۆنگ خواردنەکە زۆر بەتامە"
هۆسۆک پێی وت.تەنانەت تۆنگیش سەری بەواتەی وایە جوڵاند.
جین سەیری کوڕەکان دەکات کەبە خێرای نۆدڵسەکە دەخۆن وە بەشێوەیەکی پراکتیکی شانازی دەکرد.ئەو لە ڕاستیدا خەریک بوو بگریێت کاتێك جیمین داوای قاپێکی تری کرد خولەکێکی خایاند بۆ ئەوەی لەم هەستە دوور بکەوێتەوە.
دەستی بەسوکی لەرزی کاتێك قاپەکەی برد بۆ ئەوەی پڕی بکاتەوە.پاشان کوڕەکان بەهێمنی چرپەیان دەکرد کاتێك
جین پشتی تێکردن."ئایا شتێکی هەڵەمان وت؟"
(جین گوێی لێبوو.)"لەوانەیە ئێمە وڕێنە بکەین"
"نەخێر، ئەو بەڕاستی سەرسام بوو..."
"لەوانەیە ئێمە زیادەڕۆیمان کردبێت لە هەڵسوکەوتمان یان لەوانەیە ئەو تەنیا ماندووبێت."
جین گەڕایەوە لەگەڵ قاپێکی پڕ لە نۆدڵس وە هەروەها دڵنیایە لەوەی کە دەربڕینی ڕووخساری ئاسای بۆتەوە.
خواردنەکەی وەستاند لەبەردەم جیمین وە
جیمین بە ئاگادارییەوە وەریگرتەوە." ئایا کەس دەیەوێت قاپێکی تری بۆ بهێنم؟"
" زۆر نیگەران مەبە هیۆنگ"یۆنگی وتی
جین چاوێکی کوشندانەی پێداو وە زەردەخەنەکەی وەستاند بەتوندی."ئێمە دەتوانین خۆمان خواردنەکانمان بهێنین."
"ئەو پیاوە بەدڵنیاییەوە ناتوانێت" هۆسۆك بە گاڵتەوە وتی کاتێك قژی جیمینی تێکدەدا.
أنت تقرأ
✍︎نــــامـــەکــــان✍︎/𝑲𝑺𝑱/✔️/کــــۆتــــای هــــاتـــــووە/
Açãoجــیـن دوایــن نـــامـەکـانـی بـــۆ ئــەنــدامــانـی بـــانــدەکــەی دەنــووســێـت. / چـــیـڕۆکـی وەرگـێـڕدراو / (𝑆𝑡𝑎𝑟𝑡) /24/2/2022/ (𝐸𝑛𝑑) /17/5/2022/