هەست بە خنکان دەکات
سەیری ڕەنگدانەوەی خۆی دەکات لەسەر سەقفی ئاوێنەی گەرماوەکە
چاوەکانی درێژی شانەکانی و شێوەی دەموچاوی و ماسولکەکانی کەوتوون کە بەڕوونی هێلەکانی و ڕەنگەکانی و هەموو کەموکوڕی و نیشانەکانی نیشان دەدات.
ئازار دەچێژێت کاتێك لە توانی کەم دەکرێتەوە
بە بەراورد کردن لەگەڵ ئەندامەکانی تر بە
وتنی خراپترین گۆڕانیبێژی هەموو
گروپەکەیە(هیچ بەراوردێك نیە لەگەڵ دەنگی گەرمی جیمین وە کارامەی گۆڕانی گوتنی جۆنگکووک و دەنگە قوڵەکەی تایهیۆنگ)
هەروەها خراپترین سەماکەرە
سەیری جەستەی کرد، ئەو سەرسام بوو کە بۆچی هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی ببێت بە ڕوخساری سەرەکی گروپەکە!
لەکاتێکدا ئەو وانیە، ڕوخساری سەرەکی گروپەکە دەبێت کەسێکی تر بێت.لەوانە تایهیۆنگ یان جۆنگکووک.
چونکە من شایەنی ئەو شوێنە نیم ناشرینێکی بێ نرخ شایەنی ئەم شوێنە نیە، تەنها بۆشایم
داگیرکردوە.هەستی بە شتێك کرد ئازاری دەستی دەدات سەیرێکی کرد و بینی خۆی بریندار کردەوە بە خێرای دەستی کرد بە پاککردنەوەی.
"نەفرەت، تۆچیت کرد"
ئەو لەکاتی سەیرکردنی ئاوێنە شکاوەکەدا وایوت
خۆین لەنێوان پەنجە لاوازەکانی تێپەڕدەبوون دەکەوتە سەر گرانێتی حەوزی مەخسەلەکەدا، جین بەخێرای دەستەکانی دوور دەخاتەوە
دەنگێکی بە ئازار لێوەکانی دەرچوون کاتێك هەوای سارد بەر دەستە بڕاوەکەی کەوت، بەتووندی گرتی بەڵام هیچ شتێکی نەکرد بۆ وەستاندنی خوێنبەر بوونەکە.
"هیۆنگ"
دەنگی یۆنگی لە دەرەوەی دەرگاکەوە بیسترا
"ئایا تۆ باشیت لەوێ؟""بەڵێ، من... من باشم"
هەوڵی دەدا دەنگی ئاسای دەربکات بەڵام تۆنە تەتەڵاویەکەی ئاشکرای کرد لەو دەقەیە زۆرترین نەفرەتی لە یۆنگی دەکرد."هیوادارم تۆ لەوێ باش بیت"
یۆنگی قسەی کرد
"من دێم بۆ ئەوێ"پێش ئەوەی جین شوێنەکە کۆبکاتەوە، دەرگاکە کرایەوە لەلایەن یۆنگی کە لەلایەکی گەرماوەکە وەستابوو سەیری دەکرد.
جین هەناسەی هەڵکێشا لەکاتێکدا شۆك لەسەر دەمووچاوی یۆنگی بوو، بەڵام جین خۆی ناچارکرد کە هێمن بێت، نایەوێت ببێتە هۆی دڵەڕاوکێی زیاتر بۆ یۆنگی.
أنت تقرأ
✍︎نــــامـــەکــــان✍︎/𝑲𝑺𝑱/✔️/کــــۆتــــای هــــاتـــــووە/
Açãoجــیـن دوایــن نـــامـەکـانـی بـــۆ ئــەنــدامــانـی بـــانــدەکــەی دەنــووســێـت. / چـــیـڕۆکـی وەرگـێـڕدراو / (𝑆𝑡𝑎𝑟𝑡) /24/2/2022/ (𝐸𝑛𝑑) /17/5/2022/