"هیۆنگ،منداڵەکان نیگەرانن"
"ئەوان ئێستا گەورەن تا بەمنداڵ بانگ بکرێن"
"بابەتەکە مەگۆڕە"
"ببورە"
یۆنگی هەناسەیەکی سوکی هەڵکێشا
"چی ڕوویدا لەکاتی نانی ئێوارە؟ ئێمە وامان لێکردیت کە هەست بە نا ئاسوودەیی بکەیت؟""نا بەدڵنیاییەوە نا"
جین زەردەخەنەی کرد
" نیگەران مەبە"یۆنگی بە گاڵتەوە وتی
" پێویست بوو ڕوخساری ئەویتر ببینیت ئەوکاتەی تۆی بەم شێوەیە بینی"
"تۆ ڕاست دەکەیت بەڵام ئەو وابوو"" من ڕێگام پێدا کە سەرگەردان بێت، من نەمکرد؟"
" نەخێر، وابزانم تۆ لە ڕاستیدا خۆتت شێواند"
"ئەوە خاڵەکە نیە"
یۆنگی پێی وت بە قاقاوە.ئێمە هەموومان نیگەران بووین ئەوکاتەی جیمین داوای قاپێکی تری کرد تۆ سەیری ئەوت کرد وەك ئەوەی قاچێکی لە چاوەکانی دێتە دەرەوە و دەستێک لە گوێکانیەوە گەورە بوون.
جین دانیشت و سەرینەکەی فڕێدا بۆلای هاوڕێکەی
" ئەوە سامناکە یۆنگی""ئەوە تایبەتمەندی منە وە ئێستا تکایە وەڵامێکم
پێبدە"جین ئاهێکی ماندوویی هەڵکێشا بەڵام ئەو هیچ نیازی نەبوو درۆ بکات.
"تەنها تۆزێك سەرم سوڕما"
ئەو ڕوونی کردەوە."من دڵنیام کەتۆ ئەوکاتەی جیمینت بیر ماوە... ماوەیەك پێش ئێستا کاتێك دەستی کرد بە نەخواردنی ژەمەکانی بۆ ماوەیەکی درێژ."
"بێگومان بیرمە"
"باشە، دوێنێ کاتێك داوای قاپێکی تری کرد ئەوکاتە من زۆر شانازیم پێوە کرد"
ڕوخساری یۆنگی ئارام بوویەوە
"کەواتە تۆ نیگەران نەبوویت؟"" تەنانەت لێی نزیکیش نەبووم"
" زۆر چاکە"
یۆنگی وتی پاشان هەستایەوە." من ئەمڕۆ هۆسۆك دەبەم بۆ ستۆدیۆ بۆ ئەوەی کار لەسەر مێکستابەکەی بکەم. جون تایهیۆنگ دەبات __ئەوان کار لەسەر ئاوازێکی هاوبەش یان شتێک لەو بابەتە دەکەن.
جیمین دەچێتە ژووری ڕاهێنان بۆ ڕاهێنانی سەمای تاکە کەسیەکەی بۆ گۆرانیە سۆڵۆکەی.
وە جۆنگکووک لێرە دەمێنێتەوە""زۆر باشە"
جین هەستی بەوە کرد کە تاکە کەسە کە ئەمڕۆ هیچ شتێکی گرینگی نەکردووە، هەرچەندە ئەو دەیزانی کە جۆنگکووکیش هیچ ناکات.
أنت تقرأ
✍︎نــــامـــەکــــان✍︎/𝑲𝑺𝑱/✔️/کــــۆتــــای هــــاتـــــووە/
Açãoجــیـن دوایــن نـــامـەکـانـی بـــۆ ئــەنــدامــانـی بـــانــدەکــەی دەنــووســێـت. / چـــیـڕۆکـی وەرگـێـڕدراو / (𝑆𝑡𝑎𝑟𝑡) /24/2/2022/ (𝐸𝑛𝑑) /17/5/2022/