✍︎2✍︎

210 62 1.1K
                                    

ئازیزەکەم یۆنگی
جین ئەو دوو وشەی نووسیوو وەستا ئەو هەرگیز بیری لەو بەشەی ژیانی نەکردبوویەوە.

گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەگەر دوای چەندین ساڵ خەمەکانی وەلابنێتوو بە خەندە و تەندروستیەوە وە شاردنەوەی ئازارەکانی، بەڕاستی ئەمە لە هێزی ئەو زیاترە.

ئەو هەمیشە خۆی بەدوور دەگرت لە ئازارەکانی، بەڕاستی نەیدەزانی چی پاڵی پێوەنا بۆ کردنی ئەو شتەی ئێستا بە جۆرێك لە جۆرەکان نائومێدبوو.

ساڵانێك بەخۆی دەوت کە ئەو لەو دەنگانە بەهێزترە کە گاڵتەی پێدەکەن، وە هەمیشە پێی وابووکە کاتێکی زۆر دەخایەنێت بۆ ئەوەی بە خۆکوشتن بیرەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ دوور خستنەوەی و لەدەست دانی هەموو کوڕەکان بۆ ئەو کارێکی گران بوو.

هەرگیز بیری نەکردەوە کە پەشێویەکی سادە لە بەردەم ئاوێنەی گەرماوەکە پاڵی پێوە دەنێت بۆ کردنی ئەم شتەی ئێستا.

بە گاڵتە جاریەوە سەیری خۆی کرد و سەرسام بووکە ئایا ئەو تاکە کەس بوو کە ویستوویەتی بە سۆزەوە بڵێت کە دەیەوێت خۆی بکوژێت، لەوانەیە ئەو تاکە کەس بێت.

لەهەمان کاتدا جین پێی وایە دەیەوێت لێرە لەگەڵ کوڕەکان بمێنێتەوە __ شەش کوڕە جوان و بە
نرخەکەی __ نایەوێت ئەوان لەدواوەی خۆی جێ بهێڵێت.

کێ خواردنیان بۆ ئامادە دەکات؟

کێ خانووەکە خاوێن دەکاتەوە؟

کێ بەدوای جلەکانی جۆنگکووک بگەڕێ کاتێك ونن؟

کێ یۆنگی و نامجون ئاگادار بکاتەوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە لە کاتێکدا تا درەنگانی شەو لە ستۆدیۆ دەمێننەوە؟

هەوڵیدا خۆی کۆنترۆڵ بکات بە بیرکردنەوە لەوەی کە ئەوان لەوانەیە بەپێی پێویست گەورە بووبن تا بتوانن ئەو کارە ئاسانانە ئەنجام بدەن.

ئەو دڵنیایە کە زۆر ڕاهێندراو ئاواتی ئەوەیان هەیە شوێنی ئەو بگرنەوە، وە بۆ خواردن و پاککردنەوە ئەوە کەسانی شارەزا هەیە دەتوانن بانگیان بکەن و لەبیری ئەوە پارەیان پێبدەن.

ئەوە ئەو شتانەیە کە جین بیری لێدەکردەوە.

جین هەرگیز گرینگی بە سامان و ناوبانگی نەداوە هەتا ئەوکاتەی ئەندامەکانی لای خۆی بن ئەوان خێزانەکەی ئەون لە بنچینەدا، دوای ڕۆیشتنی تەنها هەندێک کاری ماڵەوە بەجێ دەهێڵێت، ئەو کێشەی نییە لەگەڵ ئەوەدا.

جین هەموو ژیانی بۆ ئەوانی تر ژیاوە، کەواتە ئەنجامدانی شتێکی خۆ پەرستانە بۆیەک جار شتێکە
کە شایەنی خۆیەتی وایە؟

✍︎نــــامـــەکــــان✍︎/𝑲𝑺𝑱/✔️/کــــۆتــــای هــــاتـــــووە/حيث تعيش القصص. اكتشف الآن